سەرەکی » وەرزش » بریكس ئه‌ند مۆرتار پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێی بریدارزی برده‌وه‌

بریكس ئه‌ند مۆرتار پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێی بریدارزی برده‌وه‌

برێك ئه‌ند مۆرتار پێشبڕكێی بریدارزی برده‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێشبڕكێی ئه‌سپسواری له‌سه‌ر چیمه‌ن و خه‌ڵاته‌كه‌شی 4 ملیۆن دۆلاره‌.
له‌ گۆڕه‌پانی سانتا ئانیتا له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا پێشبڕكێی ساڵانه‌ی‌ بریدارزی به‌ناوبانگ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌خێوكه‌رانی ئه‌سپ.
پێشبڕكێكه‌ ركابه‌ری به‌هێزی به‌خۆوه‌ بینی و بریكس ئه‌ند مۆرتار دواجار به‌جیاوازیه‌كی كه‌م پێش یونایتد كه‌وت و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مه‌ش شه‌شه‌م سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌سپه‌یه‌ له‌كۆی 8 پێشبڕكێ و حه‌وته‌م سه‌ركه‌وتنیه‌تی له‌سه‌ریه‌ك له‌ ساڵی رابردووه‌وه‌.
له‌ پێشبڕكێی جامی بریدارزی كلاسیكیش فینۆ رۆسۆ توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و خه‌ڵاتێكی 6 ملیۆن دۆلاری بباته‌وه‌.
فینۆ رۆسۆ توانی به‌جیاوازیه‌كی زۆر پێش ماكینزی پاڵێوراوی سه‌ره‌كی بۆ بردنه‌وه‌ی پێشبڕكێكه‌ بكه‌وێت.
مۆنگۆلیا گرومیش كه‌ یه‌كێك بوو له‌ ركابه‌ره‌ به‌هێزه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌سپسواره‌كه‌ وه‌ستێنرا به‌هۆی توشبون به‌ پێكانێكی قورس.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ 36 ئه‌سپ له‌م گۆڕه‌پانه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌كه‌م پێكان بوو له‌ جامی بریدارز له‌م ساڵدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*