گرووپی تیرۆریستی داعش دوای پێنج رۆژ له كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئه‌میری گروپه‌كه، رۆژی 31ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌یشی وه‌ك ئه‌میری نوێ له شوێنی به‌غدادی ناساند، كه توركمانێكی شاری ته‌له‌عفه‌ره و به قارداش ناسراوه.
به‌غدادی وه‌ك یه‌كه‌مین ئه‌میری داعش له 5/7/2014ه‌وه به‌رپرسی یه‌كه‌م بووه تا رۆژی كوژرانی له ئۆپه‌راسیۆنێكی تیمی ده‌لتا فۆرس له‌گه‌ڵ هێزێكی شه‌رڤانان له27ئۆكتۆبه‌ری 2019 ، له‌ماوه‌ی ئه‌و 5 ساڵه‌دا گه‌وره‌ترین شه‌ڕ و كاره‌ساتی له عیراق و سوریا خۆڵقاندووه كه به‌شی هه‌ره‌زۆری نه‌هامه‌تیه‌كان به‌سه‌ر گه‌لی كورد له باشوور و رۆژئاوا دا هات به‌جۆرێك گه‌یشته جینۆسایدی ئێزدیان و سهربرٍینی پێشمه‌رگه و زۆری دیكه‌یش.
كورد له باشوور به خوێنی 1800 پێشمه‌رگه و 10 هه‌زار بریندار و شه‌ڕڤانانیش له رۆژئاوا به خوێنی 11 هه‌زار شه‌هید و 22 هه‌زار بریندار به‌رگرییان له‌خه‌ڵك و خاكی خۆیان له دژی داعش كردووه، بۆیه له‌هه‌ردوو شه‌ڕگه‌كه داعش به‌زێندرا و ئهمیرهكهشیان له‌ناوبرا.
قوربانی و نه‌هامه‌تییه مرۆییه‌كانی كورد له باشوور و رۆژئاوا له سه‌رده‌می داعشی به‌غدادیدا ئێجگار زۆرن، بۆیه كوشتنی به‌غدادی به‌ته‌نیا مانای كۆتایی داعش نییه، به‌ڵكو كۆتایی سه‌رده‌می بیرێكی توندڕه‌ویی وه‌ك به‌غدادییه، دوای ئه‌وه داعش به بیری قارداشی ئه‌میری نوێوه ده‌كه‌وێته‌وه جموجۆڵی تیرۆریستی.
هێشتا داعش به‌بیر و جێگه‌ی تاریكی كاركردن وه‌ك خۆیه‌تی، هێشتا ده‌وڵه‌مه‌ندترین گروپی تیرۆریستییه له جیهاندا، هێشتا خاوه‌نی پشتیوانی شاره‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه به‌تایبه‌ت له جیهانی ئیسلامی، هاوكاتیش شانه نوستوه‌كانی له سوریا و عیراق له سوڕی متبووندایه و پێده‌چی ئه‌ركی سه‌ره‌كی قارداشی ئه‌میری نوێ به رێكخستنه‌وه و خه‌به‌ركردنه‌وه‌ی نوستوه‌كان ده‌ستپێبكات.
داعش له‌سه‌رده‌می قارداشدا، گروپه‌كه ده‌گوازێته‌وه له متبوونه‌وه بۆ جووڵه، بۆیه پێشبینی كراوه به په‌لامارێكی تیرۆریستی گه‌وره ده‌ستپێبكات، كه ده‌رهاویشته‌ی تۆڵه‌ی كوشتنی به‌غدادیه و دواتریش ده‌ستپێكی كاركردنی مه‌ترسیداری قارداشه، كه گوزارشت بێت له هه‌ستانه‌وه‌ی داعش.
له‌روانگه‌ی به‌ره‌نگاریی سه‌خت و سه‌ركه‌وتووی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤان له باشوور و رۆژئاوا به‌سه‌ر داعش دا، ئه‌م ناوچه‌یه ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسیی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی داعشی قارداشی، به‌ڵام ئایا باشوور بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره ئاماده‌یه! له كاتێكدا هێشتا هێزه سیاسییه‌كانی وه‌كپێویست یه‌كریز و را نین، حكومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كانیشی بارگاوییه به‌و لێكترازاوییه سیاسییه‌ی هه‌یه.
كورد ده‌بێت له ئه‌زموونی شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له قۆناغی 5 ساڵی رابردووی ئه‌زمونێكی وه‌رگرتبێت هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاتی مه‌ترسیه‌كانی داعشی سه‌رده‌می قارداش، گرنگتریشه وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی عیراق و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعشی روونتر له‌به‌رچاو بێت، كه له باشوور له چێژی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش بێبه‌شكرا و په‌لاماریش درا، له رۆژئاواش له كێشانی سنووری ئارامه‌كه‌ی توركیا، شه‌رڤان و كورد چاره‌نوسیان باشترنه‌بوو له‌وه‌ی باشوور، بۆیه هه‌ردوو بژاردهكهیان «ناچاركردن» بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆسه‌ر مێزی به‌غدا و دیمه‌شق!.
177 جار بینراوە