سەرەکی » وەرزش » نێیمار ده‌ستی به‌ راهێنان كرده‌وه‌

نێیمار ده‌ستی به‌ راهێنان كرده‌وه‌

دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان به‌هۆی پێكانه‌وه‌ نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان په‌یوه‌ندی به‌ راهێنانی یانه‌كه‌ی‌ كردوه‌.
نێیمار له‌ كاتی یاری دۆستانه‌ی‌ به‌رازیل له‌ هه‌فته‌ی فیفا توشی پێكان هات و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ مانگێكه‌ له‌ یاریكردن دابڕاوه‌.
دوای ماوه‌یه‌كیش پشوو و چاره‌سه‌ریش ئه‌و یاریزانه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ راهێنان و بۆ یه‌كه‌مجاریش یاری به‌ تۆپ كرد و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوشی به‌شداری راهێنانی به‌ كۆمه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌.
نێیمار دوای ئه‌وه‌ی‌ شكستی هێنا له‌وه‌ی‌ له‌ میركاتۆی هاوینه‌ بچێته‌ بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به‌ راهێنانی یانه‌ی‌ كرده‌وه‌و ئاستی به‌رزیشی له‌ یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی‌ پێشكه‌ش كرد كه‌ له‌كۆی 5 یاری 4 گۆڵی تۆماركردو چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی به‌ یانه‌كه‌ی به‌خشی.
گه‌رانه‌وه‌ی‌ نێیماریش له‌ كاتێكی باشه‌ بۆ یانه‌كه‌ی‌ به‌تایبه‌ت كه‌ خۆیان بۆ چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز ئاماده‌ ده‌كه‌ن له‌نێویاندا روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ چامپیۆنس لیگ و بریست له‌ خولی فه‌ره‌نسا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*