سەرەکی » وەرزش » هه‌موو زانیارییه‌ك له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌مساڵی کچان

تێنسی سه‌رزه‌وی

هه‌موو زانیارییه‌ك له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌مساڵی کچان

پاڵه‌وانێتییه‌كانی تێنسی سه‌ر زه‌وی دوا هه‌نگاوه‌كانی ده‌نێت و ئێستا جگه‌له‌ پاڵه‌وانێتیی نیتۆ كه‌ دوا گرنگترین پاڵه‌وانێتیی كوڕانه‌ و له‌له‌نده‌ن به‌رده‌وامه‌، چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌كی ئاسایی ماون كۆتاییان بێت.
به‌رنامه‌ی ساڵی 2019 كچان
له‌م باسه‌ماندا تیشكێك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی كچان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا پاڵه‌وانێتیی نیتۆ(كۆتاییه‌كانی جه‌وله‌ی جیهانی كوڕان) به‌رده‌وامه‌و ده‌بێت ئه‌مڕۆ كۆتایی بێت و چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌كی تریش ماون بكرێن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ لێره‌دا جۆر و گرنگی و ناوی پاڵه‌وانانه‌ی سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانی كچان ئاشكرا ده‌كه‌ین.

پاڵه‌وانێتییه‌كان نازناوه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان
ساڵانه‌ 58 خول و پاڵه‌وانێتیی بۆ كچان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا رێكده‌خرێن، یه‌كه‌میان نازناوه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان (iente nationals)ه‌، سه‌رجه‌م 31 پاڵه‌وانێتیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بن، ده‌بوو ئه‌مساڵ 32 پاڵه‌وانێتیی رێكبخرایه‌، به‌ڵام پاڵه‌وانێتیی هۆنگ كۆنگ رێكنه‌خرا، جگه‌له‌وه‌ش پاڵه‌وانێتیی مۆسكۆ كه‌ ده‌بوو 22 ی یۆلیۆ رێكبخرایه‌ ئه‌ویش رێكنه‌خرا و له‌جیاتی ئه‌و پاڵه‌وانێتیی گومالا له‌ لاتڤیا رێكخرا، به‌هه‌مان شێوه‌ پاڵه‌وانێتیی كیوبیك له‌كه‌نه‌دا ئه‌میش رێك نه‌خراو له‌جیاتی ئه‌م پاڵه‌وانێتیی بروكسن ئۆپن له‌ نیویۆرك رێكخرا.
ئه‌م 31 پاڵه‌وانێتییه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌ هه‌ریه‌كه‌یان ده‌بێت 32 كچه‌ یاریزان تیایدا به‌شداریی بكه‌ن، پاڵه‌وانی هه‌ریه‌كه‌یان ته‌نیا 250 خاڵ وه‌رده‌گرێت كه‌ كه‌مترین خاڵه‌ له‌ نێو سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كاندا، جگه‌له‌وه‌ش بڕی خه‌ڵاتی پاڵه‌وانێتییه‌كانیش كه‌مترین بڕه‌ پاره‌یه‌.

پاڵه‌وانێتییه‌ پریمه‌ره‌كان Premier tournaments))
ئه‌م پاڵه‌وانێتییانه‌ له‌ڕوی گرنگی و بڕی پاره‌ی خه‌ڵاته‌كان و كۆی خاڵ بۆ پاڵه‌وانه‌كان، له‌پاش نازناوه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان( iente nationals)ه‌وه‌ دێن، ئه‌مانیش سێ جۆرن (پریمه‌ر – كه‌ 12 پاڵه‌وانێتییه‌) (پریمه‌ر 5 – ئه‌میش 5 پاڵه‌وانێتییه‌)( پریمه‌ری ئیلزامی- ئه‌میان 4 پاڵه‌وانێتییه‌).
هه‌ردوو پریمه‌ر ی 5 و 4 ده‌كه‌نه‌ ماسته‌رزه‌كانی كوڕان و هاوشانی ئه‌وانن، به‌ڵام پریمه‌ری یه‌كه‌م واته‌ 12 ئه‌وان‌ له‌ گرنگی و كۆی خاڵ و بڕی پاره‌ی خه‌ڵاته‌كانیانه‌وه‌ له‌دوای 5 و 4 دێن.

پریمه‌ر
هه‌ر 12 پاڵه‌وانه‌ كچه‌كه‌ی پریمه‌ره‌كان ئه‌مانه‌ بوون(كارۆلینا بلیسكۆڤا-چیك)(پیترا كفیتۆڤا-چیك)(كیكی بیرتنس-هۆڵه‌ندا)(ئالیز مێرتینیز-به‌لجیكا)(مادیسۆن كیز-ئه‌مریكا)(پیتراكفیتۆڤا-چیك)(ئاشلی بارتی-ئوستورالیا)(كارۆلینا بلیسكۆڤا-چیك)(زهینگ سیاسای -چین)(كارۆلینا بلیسكۆڤا-چیك)(ناوۆمی ئۆساكا-ژاپۆن)(بلیندا بینشیش-سویسرا).

پریمه‌ر 5
پێنج براوه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتییانه‌ش ئه‌م كچانه‌ بوون (دوبه‌ی -ئیمارات، بلیندا بینشیش-سویسرا)(رۆما-ئیتالیا، كارۆلینا بلیسكۆڤا-چیك)(تۆرینتۆ – كه‌نه‌دا، بیانكا ئه‌ندریسكۆ- كه‌نه‌دا)(سینسیناتی-ئه‌مریكا، مادیسۆن كیز-ئه‌مریكا)(وهان-چین، ناوۆمی ئۆساكا-ژاپۆن).

پریمه‌ری ئیلزامی
چوار پاڵه‌وانه‌كه‌ی پریمه‌ره‌ ئیلزامییه‌كانیش ئه‌م كچه‌ یاریزانانه‌ بوون: (ئیندیانا وێڵز-ئه‌مریكا، بیانكا ئه‌ندریسكۆ- كه‌نه‌دا)(میامی ئۆپن-ئه‌مریكا، ئاشلی بارتی-ئوستورالیا)(مه‌درید ئۆپن-ئیسپانیا، كیكی بیرتنس-هۆڵه‌ندا)(په‌كین-چین، ناوۆمی ئۆساكا-ژاپۆن).

گراند سلامه‌كان
دوا یه‌مین و گرنگترین پاڵه‌وانێتییه‌كانی كچان كه‌ زۆرترین خاڵ به‌ براوه‌ ده‌درێت (2000)و زۆرترین بڕه‌ پاره‌ی خه‌ڵات ده‌باته‌وه‌ گراند سلامه‌كانه‌، ئه‌مانیش 4 گراند سلامن، پاڵه‌وانانی هه‌ر چوار گراند سلامه‌كانیش ئه‌م كچانه‌ی بوون(ئوستورالیای كراوه‌-ناوۆمی ئۆساكا-ژاپۆن)(رۆڵان گارۆس-ئاشلی بارتی -ئوستورالیا)(ویمبڵدۆن-سیمۆنا هالیپ)(ئه‌مریكای كراوه‌-بیانكا ئه‌ندریسكۆ-كه‌نه‌دا).

ئه‌و كچانه‌ی هیچ نازناوێكیان نه‌بردووه‌
له‌كۆی 58 خول و پاڵه‌وانێتیی كه‌ رێكخراون ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ چه‌ندین كچی ناوداری جیهانی نه‌یانتوانی به‌درێژایی ساڵ هیچ خه‌ڵاتێك ببنه‌وه‌، دیارترینی ئه‌و كچانه‌ش ئه‌مانه‌ن:سیرینا ولیامز-ئه‌مریكا، ئه‌نجلیكا كیربیر-ئه‌ڵمانیا، ئیلینا سڤۆتیلینا-ئۆكرانیا، كارۆلینا ڤۆزنیاكی-دانیمارك).

ئه‌و كچانه‌ی زۆرترین نازناویان برده‌وه‌
كاتێكیش گه‌ڕانێكیش به‌ ناوی ئه‌و كچانه‌دا ده‌كه‌ین كه‌ زۆرترین نازناویان له‌ كۆی ئه‌و 58 خول و پاڵه‌وانێتییه‌ بردۆته‌وه‌، ئه‌وا ئاشلی بارتی له‌پله‌ی یه‌كه‌میدا دێت به‌ 4 نازناو، كارۆلینا بلیسكۆڤاش دووه‌مه‌ ئه‌میش به‌ 4 نازناو، ئه‌م چوار كچه‌ش له‌ پله‌كانی سێیه‌م تا شه‌شه‌میدان و هه‌ریه‌كه‌و 3 نازناویان به‌ده‌ستهێناوه‌: (بیانكا ئه‌ندرسیسكۆ)(سۆفیا كینین-هه‌رسێ نازناوه‌كه‌ی نازناوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هوبارت و مایۆركا گوانجۆ بوون و هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كی به‌رزتری نه‌بردۆته‌وه‌)(ناوۆمی ئۆساكا)(ئارینا سابلینکا).

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*