سەرەکی » وەرزش » نهێنی وازهێنانی تیباس لە پۆستەكەی

نهێنی وازهێنانی تیباس لە پۆستەكەی

دەستەی یانەكانی خولی ئیسپانیا رایگەیاند خافێر تیباسی سەرۆكی دەستەكە وازی لە پۆستەكەی هێنا، ئەمەش بۆ ئەوەی رێگە خۆشبكات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی نوێ كە جارێكی تر خۆی هەڵدەبژێرێتەوە.
تیباس لە تویتەر ئاشكرای كرد وازی لە پۆستی سەرۆكایەتی دەستەی خولی ئیسپانیا هێناوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردانی سەرۆكایەتی نوێ بكرێت و دوپاتیشی كردۆتەوە خۆی بۆ ئەو پۆستە هەڵدەبژێرێتەوە.
تیباسی تەمەن 57 ساڵ بۆ ویلایەتی سێیەم خۆی هەڵدەبژێرێتەوە كە بۆ یەكەم جار لە ساڵی 2013 بووەتە سەرۆكی دەستكەو ساڵی 2016ەش جارێكی تر پۆستەكەی پێدرایەوە.
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دەستەكە دەبوو ساڵی 2020 بكرێت بەڵام تیباس پێی وایە هەڵبژاردنی پێشوەخت یارمەتی دەر دەبێت بۆ ئەوەی بە پاڵپشتیەكی گەورەتر روبەڕوی ركابەریەكانی داهاتوو ببنەوە.
یەكێك لە هۆكارەكانیش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە بۆ پیشەكردنی بۆندی تایبەت بە مافی پەخشی یارییەكانی خولی ئیسپانیا بۆ ساڵانی 2022 تا 2025 كە لەمانگی 3ی ساڵی داهاتوو دەبێت.

print

 111 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*