سەرەکی » ئابووری » روونكردنەوەیەك لەبارەی كارەبای نیشتمانییەوە

روونكردنەوەیەك لەبارەی كارەبای نیشتمانییەوە

كارەبای سلێمانی روونكردنەوە لەسەر كەمبونەوەی كارەباو توانای پێنەدانی بەهاووڵاتیان و لێدوانێكی بەڕێوەبەرەكەیان و مەترسی كۆنترۆڵ داوە كە ئەگەر كارەبا نیشتمانی بۆ كەمتر لە 7 سەعات دابەزێت رەنگە بتوانن كارەبا بەشوێنە گشتییەكان بدەن.
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەكەمبونەوەی كارەباو مەترسی لەسەر نەمانی پێدانی بەهاووڵاتیان دەكات و دەڵێت: سەبارەت بەو لێداوانەی دوێنێی ئەندازیار سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لە چوارچێوەی سیمینارێكدا كە لەسەر پێوەری زیرەك و دۆخی كارەبا سازكرابوو لە زانكۆی گەشەپێدان، بەڕێوەبەری گشتی لەمیانی لێدوانێك بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەی بەدۆخی كارەبای كوردستان كردوە، كە لەسەرەتا هاتنی وەرزی زستاندا پلەكانی گەرما بەشێوەیەك دابەزی كە مەسجێكی ترسناكی پێدانی كە ئەمساڵ بارودۆخی كارەبا خراپ دەبێت.
ئەوەشی تێدا هاتووە: ئەوكات بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی ئاگاداری كردین كە ئەگەر كارەبا نیشتمانی بۆ كەمتر لە 7 سەعات دابەزێت، رەنگە هەر بتوانین كارەبا بەشوێنە گشتییەكان بدەین.
بەشێكی تری راگەیەنراوەكە دەڵێت: خۆشبەشخانە لەڕۆژانی رابردوودا ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینی و 300 بۆ 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕی كارەبا زیاد بوو، ئەوەش وایكرد دوێنی 8 بۆ 9 سەعات كارەبا بەهاووڵاتیان بدەن، ئەو مەترسیە تێپەڕێنین، لەگەڵ ئەوەی بەفرێكی زۆر لە سنوورەكە باریوە.
لەكۆتایشیدا ئەوەخراوەتەڕوو كە بەشێك لە میدیاكان لێدوانەكەی بەڕێوەبەری گشتیان بەپێچەوانە بڵاوكردوەتەوەو دڵەڕاوكێی لەناوخەڵك دروستكردوە.

print

 79 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*