سەرەکی » وەرزش » گەورەترین ئەنجامی چاوەڕوان نەكراوی تۆماركرد

گەورەترین ئەنجامی چاوەڕوان نەكراوی تۆماركرد

یوكیا ساتۆی ژاپۆنی گەورەترین ئەنجامی چاوەڕوان نەكراوی لە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی جیهانی خۆهەڵدان لەسەر بەفر تۆماركدرو توانی سەركەوتن لە جەولەی نیجنی روسیا تۆماربكات.
شاری نیجنی تاجیلی روسیا بەدیاری كراوی گردی ترامبلین ستۆركی بەناوبانگ میوانداری قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی جیهانی خۆهەڵدان لەسەر بەفری كرد.
ساتۆ لە كۆتایی جەولەی یەكەم لەپلەی حەوتەم بوو لەبەرامبەردا پیتەر بریفیچی سلۆڤینی لە پێشەنگی دابوو.
بەڵام لەجەولەی دووەم ئاستی ئەستێرە سلۆڤینییەكە زۆر خراپ بوو بەهۆیەوە دانێل ئەندری نەرویژی چووە پیشەنگی.
بەڵام لە كۆتاییدا ساتۆ توانی بە ئاستی بەرز دەربكەوێت و بەهۆیەوە بە هەردوو جەولەكە 251 خاڵ كۆبكاتەوەو لە یەكەم بەشداری لە مۆندیال سەركەتن بنووسێتەوە.

print

 43 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*