سەرەکی » وەرزش » سربیا پاڵەوانی یەكەم مۆندیالی تێنسی سەرزەوییە

سربیا پاڵەوانی یەكەم مۆندیالی تێنسی سەرزەوییە

نۆڤاك جۆكۆڤیچی دووەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی سەركردایەتی هەڵبژاردەی سربیای كرد لە بردنەوەی یەكەم نازناوی مۆندیالی تێنسی سەرزەوی كە لە ئوسترالیا بەڕێوەچوو.
سربیا لە یاری كۆتایی رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆوەو یارییەكەشی بە 2 سەركەوتن بەرامبەر بە سەركەوتنێك لێ بردەوە، بەمەش بوونە پاڵەوانی یەكەم مۆندیال.
لە یەكەم یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردە رۆبەرتۆ باوتیستا لە دۆسان لایۆڤیچی بردەوەو یەكەم سەركەوتنی بە ئیسپانیا بەخشی.
لە یاری دووەم جۆكۆڤیچ رووبەڕووی نادالی پێشەنگی ریزبەندی جیهان بۆوەو بە ئاستی بەرز دەركەوت و توانیشی یارییەكەی بە 2 كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لێ بباتەوە، بەمەش ئەنجامەكەی بۆ سربیا یەكسان كردەوە.
لە یاری سێیەم و یەكلایی كەرەوەش كە لە ئاستی دووانی بوو جۆكۆڤیچ بە هاوڕێیەتی ڤیكتۆر ترۆیسكی رووبەڕووی پابلۆ كارینۆ بۆستا و فیلیسیانۆ لۆپێز بوونەوەو یارییەكەشیان بە 2 كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لێ بردنەوەو بوونە پاڵەوانی مۆندیالی تێنسی سەرزەوی.

print

 51 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*