سەرەکی » هەواڵ » ״عیراق بەنیازە سیستمی بەرگریی ئێس 400 بكڕێت״

״عیراق بەنیازە سیستمی بەرگریی ئێس 400 بكڕێت״

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاشكرایكرد: عیراق بەنیازە سیستمی بەرگریی ئێس400 بكڕێت.
كەریم عەلاوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵی راگەیاندووە: سێ‌ مانگ بەر لەئێستا، نوێنەرانی حكومەتی عیراق سەردانی مۆسكۆیان كرد بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ لێپرسراوانی روسیا بۆ كڕینی سیستمی بەرگریی ئێس 400، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی سیاسی و دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانەوە، گفتوگۆكان راگیران.
ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، وتیشی: ئێستا بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داواكارییەكانی بەغدا بۆ كشانەوەی سەرجەم هێزە بیانییەكان، ئەنجومەنی نوێنەران حكومەت سەرپشك دەكات لە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی تایبەت بە كڕینی سیستمی بەرگریی ئێس 400، لە روسیا.
لەلایەكی ترەوە، سەعد جەواد قەندیل باڵیۆزی عیراق لە تاران رایگەیاندووە: بەغدا و مۆسكۆ دانوستان دەكەن سەبارەت بە كڕینی سیستمی بەرگریی ئێس 300.

print

 41 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*