سەرەکی » ئابووری » نرخی مریشك كه‌م ده‌كرێته‌وه‌

نرخی مریشك كه‌م ده‌كرێته‌وه‌

له‌ پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی هاووڵاتیان، لەكۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیادرا به‌ كه‌مكردنه‌وەو جێگركردنی نرخی مریشك و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی گه‌رمیان.
له‌دیوانی قایمقامیه‌تی كه‌لار، شەهاب حاجی ئەحمەد قایمقامی کەلار لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەنوێنه‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان، قایمقامی كفری و به‌رێوه‌به‌رانی هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری و چاودێری بازرگانی گه‌رمیان، ئاسایشی خۆراك له‌ئاسایشی كه‌لار كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان لەباره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان زانیاری و پێشنیاری خۆیان خسته‌ڕوو و گفتووگۆیان له‌ باره‌وه‌كرد، له‌ كۆتایدا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركرا كه‌ بریتین له‌:
– كه‌مكردنه‌وه‌ و جێگیركردنی نرخی مریشك به‌ شێوه‌یه‌ك یه‌ك كیلۆ مریشك به‌ دوو هه‌زار و 750 دینار بگاته‌ ده‌ستی هاووڵاتی.
– قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌ی مریشك له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌.
– پێداچوونه‌وه‌ به‌ نرخی ئالێكی په‌له‌وه‌ر.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*