سەرەکی » ئابووری » قائیمقامیەت ئامارێك بڵاودەكاتەوە

قائیمقامیەت ئامارێك بڵاودەكاتەوە

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگانەی كارو چالاكیەكانی خۆی بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە و كە بە پێی یاساو ریێنماییەكانیش هەر شویێنك پابەند نەبێت، رووبەڕووی سزای ماددی و یاسایی دەكرێتەوە.
لە راگەیەنراوێكیدا كە كۆپیەكی بۆ كوردستانی نوێ نێردراوە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی روونیكردۆتەوە كە لە مانگی تشرینی دووەم و لە 1/11 تاوەكو 30/11 لیژنەكان 3079 سەردانیان شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، لە كۆی ئەو سەردانانەشدا بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤێتیرنەریەكانەوە 284 شوێن ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن و بەوهۆی سەرپێچیشەوە 13 شوێن داخراون 185 شوێنیش سزای ماددی دراون.
لە ئامارەكەدا هاتووە: لەماوەی یەك مانگدا بڕی 14 تۆن و 711 كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراون، و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە 14 ملیۆن و 335 هەزار دینار و پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
بەپێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان، هەرشویێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، و لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پڕۆژەی دووسایدی رێگای (كەلار – دەربەندیخان) دەستپێدەكات

یادگار عەلی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، دەڵێت: «بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی ...