سەرەکی » راپۆرت » لە لاپەرە زێڕینەكانی مێژوومانداپەڕە 3

لە لاپەرە زێڕینەكانی مێژووماندا

ئامادەكردنی: جەمیل مەلا قەرە

بەپێچەوانەی ئەو نەریتە ناشیرینەی ئەمڕۆ، زۆرن ئەو كەڵە پیاوانەی کە دەستبەرداری ماڵ ‌و موڵك ‌و بڕوانامە‌و پیشە موعتەبەرەكانیان بوون ‌و هەموو خۆشیی ژیانی خۆیان فیدای وەتەن ‌و میللەتەكەیان كرد‌وو تا ئەبەد لەلاپەڕە پرشنگدارەكانی مێژووی میللەتەكەیان ناو‌و شوهرەتی خۆیان بەنەمری تۆماركرد‌وو تاجی شانازیی ‌و مەردایەتیان لەسەرنا.

ئەم ئاسمانە شینە، كەوا بەرگی ماتەمە
تەحلیلی وا كراوە، قوببەی، غەمە، تەمە
چەرخێكی كۆنە ماكینەی ژەنگی گرتووە
چەوری نەكا بە خوێن پەكی سوڕانی كەوتووە.
پیرەمێرد

دكتۆر فوئاد كوڕی حاجی ئیبراهیمە لە ساڵی 1887 لە چەرمكی سەر بە شاری دیاربەكر لەدایكبووە‌و لە خێزانی ناوبەدەر ‌و كەونارای حاجی قادرانە، خوێندنی سەرەتایی لە دیاربەكر‌و ئامادەیی لە ئەستەمبۆل تەواو كردووە ‌و پاشان بۆ تەواوكردنی خوێندنەكەی باڵ دەگرێ ‌و لەفەرەنسا دەنیشێتەوە‌و لەوێ كۆلێژی پزیشكی تەواو دەكات ‌و دەگەڕێتەوە دیاربەكر‌و كاری پزیشكی دەكات ‌و بە خۆڕاییش چارەسەری نەخۆشە هەژارەكان دەكات، ساڵی 1919 دەبێتە ئەندامی كۆمەڵەی تەعالی كوردستان ‌و ساڵی 1921 دەبێتە سەرۆكی لقی دیاربەكری دەستەی ئیستیقلالی كوردستان (ئازادی). لەدوای سەركوتكردنی راپەڕینە شكۆدارەكەی ساڵی 1925ی كوردان بە سەركردایەتی شێخ سەعیدی پیران ئەویش دەستگیر دەكرێ ‌و لە(17)ی نیسانی ساڵی 1925دا لەگەڵ شێخ ئەیوب سوركی لەلایەن رژێمی ئەوكاتی توركیا لە سێدارە دەدرێن.
دكتۆر فوئاد لە بەرەی دوو ژندا (3) سێ وەچەی بە ناوەكانی (موزەفەر)، (دجلە)، (محەمەد) لێدەكەوێتەوە، موزەفەریان دەبێ بەكرێكار لە شارەوانی (كادی كۆیا) لە ئەستەمبۆل ‌و لەساڵی 1978 دەچێتە بەر دلۆڤانیا خودێ ‌و دجلەش كە دەرچووی رشتەی ئەدەبی ئینگلیزییە‌و لە خوێندنگەی دواناوەندی كادی كۆیا مامۆستایەتی دەكات ‌و دەرس دەڵێتەوە‌و بچوكەكەیشیان (محەمەد) ساڵی 1949 لەئەستەمبۆل كۆلێژی ماف تەواو دەكات، پاشان لە شاری ئیزمیر كاری پارێزەری دەكات.
دكتۆ فوئاد، كە رۆژی ئەزەل، عەشقی كوردی بوو
تا مرد لە حەسرەتی وەتەن، ئاهی سەردی بوو

سەرچاوە:
-دیوانی پیرەمێرد
-واڵی دەهام شەیخۆ

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*