سەرەکی » وەرزش » نهێنی ستایلە نوێیەكەی نێیمار ئاشكرا دەكرێتپەڕە 22

نهێنی ستایلە نوێیەكەی نێیمار ئاشكرا دەكرێت

نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی تۆپی پێ عاشقانی توشی شۆك كرد كاتێك وێنەیەكی خۆی بە ستایلێكی نوێ بڵاوكردەوە تیایدا قژی بەتەواوی سفر كردوەو شارەزایانیش نهێنی پشت ئەو كارەی نێیمار ئاشكرا دەكەن.
نێیمار لەو یاریزانانەیە گرنگی زۆر بە روخسا و ستایلی قژی دەدات بەتایبەتی كە سپۆنسەری چەندین كۆمپانیای گەورەی ئەو بوارانەیە، بەڵام ئەمجارە بە ستایلێكی قژ دەركوت كە رۆژنامەی لۆ پاریزیان بە سەربازی ناوی بردوە.
نهێنی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی نێیمار بۆ رۆژی لەدایكبوونی كە 5ی 2 بوو قژی پەمەیی كردوەو لە یاری بەرامبەر بە مۆنپیلیەش بەو رەنگی قژەوە دەركەوت و بەپێی چەند سەرچاوەیەكیش نێیمار بۆ پاڵپشتی لە توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە قژی ئەو رەنگە كردوە.
بەڵام لەدوای ئەو یارییەوە نێیمار لە چەند شوێنێك دەركەوتوە هەمیشە كڵاوی لەسەر بووە تا دواجار بەناچاری قژی سفر كرد.
بەپێی رۆژنامەی پاریزیان كە رای كەسێكی شارەزای وەرگرتوە نێیمار پێویستی بەوەبوو 3 جار قژی رەنگ بكات بۆ ئەوەی قژی بەتەواوی پەمەیی بێت كە ئەو رەنگەش دوای 6 جار شتن نامێنێت.
بەڵام بەهۆی ئەوەی نێیمار پێش ئەوەی قژی پەمەیی بكات قژی سپی بووە ئەو رەنگی پەمەیی بە خێراییەكی زۆری قژ لە ناودەبات بۆیە نێیمار بە ناچاری قژی سفر كردوە بۆ ئەوەی توشی ئەو كێشەیە نەبێت و قژی بەشێوەی ئاسایی خۆی بێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*