سەرەکی » وەرزش » فیلیپ لام باڵیۆزی فایلی ئه‌ڵمانیا ده‌بێت بۆ یۆرۆی 2024پەڕە 1

فیلیپ لام باڵیۆزی فایلی ئه‌ڵمانیا ده‌بێت بۆ یۆرۆی 2024

دوای رۆژێك له‌ دیاری كردنی به‌ كاپتنی مێژوویی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا فیلیپ لامی ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێ رێزلێنانێكی تر بۆ كراو ئه‌مجاره‌ش كرا به‌ باڵیۆزی فایلی ئه‌ڵمانیا بۆ میوانداری كردنی یۆرۆی 2024.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا بڕیاری داوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی خۆیان بۆ میوانداری كردنی یۆرۆی 2024 بپاڵێون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فیلیپ لامیان دیاری كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ رۆژی 8/3ی ساڵی داهاتوو فایله‌كه‌ پێشكه‌ش بكات.
رۆژنامه‌ی‌ لیكیپیش بڵاویكردۆته‌وه‌ تا ئێستا تاكه‌ وڵات كه‌ به‌نیازه‌ ركابه‌ری ئه‌ڵمانیا بكات بۆ رێكخستنی یۆرۆ توركیایه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت فایلی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
لام سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ چووه‌ ریزی فریتز والته‌ر و فرانز بیكنباوه‌ر و لۆتار ماتیۆس و یۆرگن كلینزمان كه‌ به‌ كاپتنی شه‌ره‌فی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا دیاری كراون.

 40 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*