سەرەکی » وەرزش » چێڵسی لە ئێستاوە بۆندی حەكیم زیاشی یەكلایی كردۆتەوە

چێڵسی لە ئێستاوە بۆندی حەكیم زیاشی یەكلایی كردۆتەوە

یانەی ئەیاكس دوپاتیكردەوە لەگەڵ یانەی چێڵسی گەیشتۆتە رێككەوتنی كۆتایی بۆ ئەوەی لە كۆتایی ئەم وەرزە حەكیم زیاشی ئەستێرەی یانەكە بچێتە ریزی یانەی ئینگیلیزیەكە.
رۆژنامەی دی تیلیگرافی هۆڵەندی بڵاویكردەوە كە چێڵسی و ئەیاكس لەسەر سەرجەم مەرجەكانی بۆندی زیاش رێككەوتن و ئەو یاریزانە مەغریبیە هاوینی ئەمساڵ بەرامبەر بە 45 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی چێڵسی.
هەرچەندە سەرەتا یانەی ئەیاكس هیچ لێدوانێكی لەسەر ئەو بۆندە نەداو بە پڕوپاگەندە ناوی برد بەڵام دواتر تین هاگی راهێنەری یانەكە لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاری جام بەرامبەر بە ڤیلیم دوپاتیكردەوە ئەو یاریزانە لە هاوینی داهاتوو ریزی یانەكە جێدەهێڵێت و رایگەیاند پێش رۆیشتنی زیاش هەوڵ دەدەن ئەم وەرزە جام و خولی هۆڵەندا ببەنەوە.
دوای ئەم لێدوانەش بە چەند سەعاتێك یانەی ئەیاكس لە بەیاننامەیەكی رەسمیدا هەواڵەكەی دوپات كردەوەو ئاماژەی بەوەدا زیاش هاوینی ئەمساڵ دەچێتە چێڵسی.
زیاش لەماوەی رابردوو یەكێك بووە لە دیارترین یاریزانەكانی ئەیاكس كە لەوەتەی ساڵی 2016 بەرامبەر بە 11 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەكەوە كردوە لە 160 یاری 49 گۆڵی كردوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*