سەرەکی » هەواڵ » حاكم قادر: خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان

حاكم قادر: خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان

دوێنێ، لەمیانی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی، حاكم قادر حەمەجان لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، رایگەیاند: دۆخی ئەمڕۆ وامان لێ دەخوازێت كە لەبەرامبەر هەموو گۆڕانكارییەكاندا بۆ روبەڕوبونەوەی ئەگەرەكان‌و بەدەستهێنانی مافەڕەواكانی گەلەكەماندا یەكدەنگ‌و هاوهەڵوێست بین‌و ناوماڵی گەورەی گەلەكەمان باشترو چاكتر رێكبخەینەوە.
لەئاماژەكردنیش بەقۆناغی پاش كۆنگرە‌و یەكڕیزیی‌و یەكێتیی ناو یەكێتی‌و هاوخەباتیی رووەو سەركەوتن‌و گەشەكردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، حاكم قادر، رایگەیاند: پێویستە لەسەر هەموومان یەكێتی بەرەو لووتكەی سەركەوتنەكانی ببەین‌و كاربكەین بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەركانەی دەكەوێتە ئەستۆمان. وتیشی: دەبێت هەموو هەوڵەكانمان بۆ پشتیوانیی داخوازییەكانی خەڵك‌و دابینكردنی پێویستییەكانیان‌و گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان پێیان، چڕتربكەینەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*