سەرەکی » ئابووری » دانەغاز بەڕێژەی 18%بەرهەمهێنانی غازی لە هەرێم زیادكردووە

دانەغاز بەڕێژەی 18%بەرهەمهێنانی غازی لە هەرێم زیادكردووە

یەکەی ئابووری

كۆمپانیای دانەغاز راپۆرتی دارایی ساڵی 2019ی بڵاوكردەوە‌و تیایدا ئاشكرایكردوە: لە هەرێمی كوردستان بەرهەمهێنانی غازیان بەڕێژەی لەسەدا 18 زیادكردوە‌و 157 ملیۆن دۆلاریش قازانجیان كردووە.
وەك لە راپۆرتەكەی دانەغازدا هاتووە: حكومەتی هەرێمی كوردستان تەواوی شایستە داراییەكانی ساڵی 2019ی داوەتە كۆمپانیاكەیان، ئەمەش هاوكاربووە بۆ زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی غاز.
لەو بارەیەوە (د.پاتریك ئاڵمان وارد) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند: داهاتی كۆمپانیاكەیان لەساڵی رابردوودا 495 ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕەش 157 ملیۆن دۆلاری قازانج بووە، بەهۆی زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی غازەوە نزیكەی دووهێندە قازانجیان زیادیكردووە. راشیگەیاند: تا ساڵی 2022 ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی كوردستان لە 400 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 650 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەكەن.
بەگوێرەی راپۆرتەكە، كۆمپانیای دانەغاز لە رێگای كۆمپانیای پێڕڵ پیترۆلیۆمەوە، دوو بیری لە كێڵگەی كۆرمۆر و بیرێكی دیكەی لە چەمچەماڵ تەواوكردوە ‌و بەنیازیشە تاساڵی 2023 ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر بگەیەنێتە 900 ملیۆن پێ سێجا لەرۆژێكدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*