سەرەکی » راپۆرت » خەڵاتی ئاڵتونی بەخشرایە خێزانی شەهید مامەڕیشە

یادی شەهیدانی داری خلە

خەڵاتی ئاڵتونی بەخشرایە خێزانی شەهید مامەڕیشە

یادگار عەلی

لەكەلار؛ یادی شەهیدانی داری خلە كرایەوە و خەڵاتی ئاڵتونی ساڵانەی یادەكەش؛ پێشكەش بە خاتو(نیشتیمان)ی هاوسەری شەهید مامە ڕیشە كرا.
یادی 31 ساڵەی شەهیدانی داری خلە لە مەراسیمێكی جەماوەریی و لەلایەن (دەستەی گەنجانی گزنگ) كرایەوە و تێیدا؛ ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و كەسوكاری شەهیدانی داری خلە و هاوسەنگەرانیان ئامادەبون.
لەو مەراسیمە جەماوەرییە بەرفراوانەدا كە لەهۆڵی وەرزش و لاوانی كەلار بەڕێوەچو، بەڕێز و وەفاوە؛ یادی شەهیدان (مەلار ئەحمەد كەلاری و هاوڕێكانی) كرایەوە و چیرۆكی ڕۆژانی سەخت و بڕیاری مانەوەی ئەو پۆلە پێشمەرگە قارەمانە لەقوڵایی خاكی گەرمیان بۆ بەگژاچونەوەی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو لەلایەن هاوڕێ‌ و هاوسەنگەرانی شەهیدانەوە گێڕدرایەوە.
لەبەشێكی دیكەی یادەكەدا؛ خەڵاتی ئاڵتونی ساڵانەی یادەكە؛ پێشكەش بە خاتو (نیشتیمان)ی هاوسەری شەهیدی فەرماندە (مامە ڕیشە) كرا.
رۆژی 19/2/1989، حەوت پێشمەرگەی ی.ن.ك، لەدوای ئەنفال‌و لەسەردەمی خەباتی پارتیزانیدا لەئەشكەوتی (داری خلە) لەسنووری ناحیەی شێخ تەویل-قەزای كەلار خۆیان حەشاردابوو، بەڵام دواتر بەهۆكاری سروشتیی ئەشكەوتە بەسەریاندا داڕووخاو شەهیدبوون، لە دوای راپەڕینیش؛ ئەشكەوتەكە كرایەوەو تەرمەكانیان‌و سەرجەم كەلوپەلەكانیان دەرهێنران.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*