سەرەکی » کەلتوور » ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری رێبەر

ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری رێبەر

لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا ژمارە چواری گۆڤاری رێبەر چاپ و بڵاوکرایەوەو كەوتە بەر دەستی خوێنەرانی.
لەم ژمارەیەدا كۆمەڵێك بابەتی سیاسی و مێژوویی و پێشمەرگانەی تێدا بڵاوکراوەتەوە، لەوانە: زنجیرەی سێیەمی بابەتی (خزینی دەوڵەتە ئەوروپییەكان بۆ كوردستان)، (هۆنگ كۆنگ و دیموكراسی)، گۆشەی نەمران، گۆشەی (كتێبی پێشمەرگە)و چەندین بابەتی تر.
شایانی باسە لە سەرەتای گۆڤارەكەدا چەند بابەتێك بەبۆنەی كۆچی دوایی سەڵاح رەنجدەر سەرنووسەری گۆڤاری (رێبەری پێشمەرگە) بڵاوكراوەتەوە، كە ئەو گۆڤارە پێشتر مەڵبەندی پێشمەرگە دەریدەكردو چەند ساڵێكە لە دەرچواندن راوەستاوە، ئەم گۆڤارەش (رێبەر) درێژە پێدەری هەمان رێبازی رۆشنبیریی پێشمەرگانەی گۆڤارەكەی پێشووە.
رێبەر گۆڤارێكی وەرزییە، مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگە خاوەنی ئیمتیازێتی و بەرزان حاجی ئیبراهیم چەرمەگا سەرنووسەر و ئیسماعیل خالید-یش بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤارەکەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*