سەرەکی » دۆسێ » توركیا دەیەوێت بەر بە پێشڕەوییەكانی سوپای سوریا بگرێت

شەڕوپێكدانەكان لە ئیدلب بەردەوامن

توركیا دەیەوێت بەر بە پێشڕەوییەكانی سوپای سوریا بگرێت

لەگەڵ ئەوەی هێزەكانی سوپای سوریا بۆ چەند مانگێكە بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی روسیا، دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی چڕ كردووە لە ناوچەكانی باكووری خۆرئاوای وڵاتكە كە ئامانج لێی پاككردنەوەی پارێزگەی ئیدلبە لە گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن، بەڵام توركیا هەموو هەوڵەوكانی لەو ناوچەیەدا بۆ بەرگرتن بەو ئۆپەراسیۆنە خستۆتەگەڕ و دەیەوێت ئەو هەڵمەتە سەربازییەی سوپای سوریا لە ناوچەكەدا رابگرێت كە بە دوایین مۆڵگەی ئۆپۆزسیۆنی چەكدار لە سوریادا دادەنرێت.
هێزە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكریێن رایانگەیاندووە، شارۆچكەی (نایراب) و رێگەیەكی تری ستراتیژییان لەناوچەی ئیدلبی خۆرئاوای سوریا كۆنترۆڵكردۆتەوە.
ئاژانسی (هائاریتس) ئیسرائیلی بە 24ی شوباتی 2020، لە زاری دوو سەرچاوەیەی جیاواز لەسوپای توركیا و هێزە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڵاویكردەوە، هێزە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن، شارۆچكەی (نایراب) و رێگەیەكی تری ستراتیژییان لەناوچەی ئیدلبی خۆرئااوای سوریا كۆنترۆڵكردۆتەوە.
كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو شارۆچكەیە، یەكەم شوێنە كە دوای هەڵمەتەكانی سوپای سوریا لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە كۆنترۆڵدەكرێتەوە.
پاش نۆ ساڵ لەجەنگی ئەهلی لە سوریا، بەپێی ئامارە فەرمییەكان تائێستا نزیكەی 500 هەزار كەس لەو ناوچەیە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و رویان لەسنورەكانی توركیا كردووە.
هەر لەوبارەیەوە، یوسف حەمود، وتەبێژی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاندبوو،» بەهاوكاری هێزەكانی توركیا توانیومانە شارۆچكەی ستراتیژی نەیراب و رێگەی سەرەكی سەراقیب كۆنترۆڵبكەنەوە.»
هەر لەو چوارچێوەی شەڕوپێكدادانەكان لە ئیدلب سوپای سوریا خستنەخوارەوەی فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی لەناوچەی ئیدلب راگەیاندبوو.
سوپای سوریا لە 24ی شوباتی 2020 بڵاویكردەوە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سەربە سوپای توركیایان لەناوچەی ئیدلب خستۆتە خوارەوە.
تەلەفزیۆنی (الاخباریە)ی سوریا وێنەی فرۆكە بێفڕۆكەوانەكەی توركیای بڵاوكردبۆوە كە لەلایەن یەكەیەكی سەربە سوپای سوریا خرابووە خوارەوە.
بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، فرۆكەكە لەئەمریكا دروستكراوە و بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەبارەی سوپای سوریا لەناوچەی ئیدلب بەكارهێنراوە، سوپای توركیاش لە سەرەتاوە هیچ رونكردنەوەیەكی لەبارەی رووداوەكەوە بڵاونەكردبۆوە.
هەروەها لەرەبەیانی رۆژی 25ی شوباتی 2020، لەخۆرهەڵاتی ئیدلب هێرشكرایە سەر خاڵێكی چاودێری هێزەكانی توركیا.
بەگوێرەی هەواڵێكی (سكای نیوز)، سەرلەبەیانی 24ی شوبات، لە هێرشی ئامسانی كرایە سەر خاڵێكی چاودێری توركیا لە بنكەی فڕۆكەوانی سەربازی تەفتەناز لەخۆرهەڵاتی ئیدلب.
لەو هێرشە ئاسمانییەدا كە كرایە سور خاڵێكی چاودێری سوپای توركیا، توركیا هیچ راگەیەنراوێكی لەبارەی زیانەكانەوە بڵاونەكردەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا لەكەڵ كەناڵی (العربیە) رایگەیاندبوو، «لەسەر ئەم هەسارەیە هیچ شتێك هێندەی ئەو كارەی كە سوپای ئەسەد لە ئیدلیب ئەنجامی دەدات دزێوتر نییە، پێویستە روسیا و ئێران بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانیم مەدەنی ئەو پارێزگایە بەزوترین كات بۆردومانەكانی ئەسەد بوەستێنن».
بە گوتەی ئۆرتاگۆس»واشنتۆن بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبێت لەگەڵ نەتەوە یەكگرتوەكان و توركیا و روسیا، بۆ چارەسەركردنی تەنگژەكان لە ئیدلب».
وێڕای هەوڵەكان بۆ هێوركردنەوەی رەوشەكە، بەهۆی بۆردومانی تۆپخانەكانی سوپای سوریاوە بۆسەر ناوچەی جەبەل زاویە، ژمارەیەك سەربازی سوپای توركیا برینداربون و ناچاركران لەو ناوچەیە پاشەكشەبكەن.
لەەو باریەوە روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندبوو، بەهۆی بۆدومانی تۆپخانەكانی سوپای سوریا لەنزیك شارۆچكەی ئەلبارە لەناوچەی جەبەل لزاویە لەباشوری ئیدلب، ژمارەیەك سەربازی توركیا برینداربون، هێزەكەش ناچاربوو لەو ناوچەیە پاشەكشەبكات.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر هێزەكەی سوپای توركیا پلانی هەبوو بچێتە ناو شارۆچكەی كفر نبل، لەوكاتەشدا كەوتبووە بەر هێرشی تۆپخانەكانی سوپای سوریا و لەئەنجامدا، هێزەكەی سوپای توركیا ناچاربوو بەرەو ناوچەكانی باكووو پاشەكشە بكات.
لەلایەكی ترەوە روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئاماژەی كوژرانی ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی كردبوو لەناوچەی «دارتن ئیزاب» لەباكووری حەلەب، بەهۆی بۆردومانی تۆپخانەكانی سوپای سوریا بۆسەر ناوچەكە.
هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، فرۆكە جەنگیەكانی روسیاش لەناوچەكانی ئیدلب، زیاتر لە 40 هێرشی ئاسمانیان ئەنجامدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*