سەرەکی » هەمەڕەنگ » کورتە فیلمی «شاردراوە» بەرهەمدەهێنرێت

کورتە فیلمی «شاردراوە» بەرهەمدەهێنرێت

كورتە فیلمی «شاردراوە» (hidden) کە یەكەمین ئەزموونی دوو دەرهێنەرە وەک کاری كورتە فیلم بەرهەمدەهێنرێت.
لەبارەی ئەم بەرهەمەوە ڕۆژە حەسەن یەکێک لەدەرهێنەرانی ئەم کورتە فیلمە رایگەیاند: چیرۆكی فیلمەكە باس لە منداڵێك دەكات كە لە ئەنجامی دەستدرێژی سێكسییەوە دێتە دنیاوە، دواتریش كێشەی نەبوونی شووناس بەدوای خۆیدا دەهێنێت كە كاریگەری لەسەر شووناسی كۆمەڵایەتی و لەهەمانكاتدا نەبوونی پەیوەندی و نامۆبوونی ئەم مناڵە دەبێت لە كۆمەڵگەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگەی میوزیكژەنێكەوە میوزیك دەبێتە بەشێك لە شووناسی منداڵەکە.
وتشی: مانگێك زیاترە خەریكی ئامادەكارین بۆ دروستكردنی ئەم فیلمە بەهاوکاری دەر‌هێنەر رێباز موتابچی، بە ستافێكی پڕۆفیشناڵ ئێستا فیلمەكە لە قۆناغی(production)دایە و لەچەند رۆژی داهاتوودا ئەچێتە قۆناغی post production.
کورتە فیلمەکە ناوی «شاردراوە» (hidden)یەو یەکەمین ئەزمونییەتی، ئەو ئەكتەرانەش کە رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینن (حەمە رەشید هەرەس، بەیان بۆمبا، پێشڕەو حسێن، لاڤین ڕەوف، رەهەند سامان، ئاوات سەلیم).

لەpuk میدیاوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*