سەرەکی » هەواڵ » یۆنان گەورەترین شاعیری لە دەست داپەڕە 1

بە رەچەڵەك كوردە

یۆنان گەورەترین شاعیری لە دەست دا

و: كوردەوان محەمەد سەعید

كیكی دیمۆلا دیارترین ژنە شاعیری یۆنانی، كە خاوەنی خەڵاتی ئەوروپای تایبەت بە ئەدەبە لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە شاری ئەسینا كۆچی دوایی كرد.
خاتو دیمۆلا ساڵی 1931 هەر لە ئەسینای پایتەختی یۆنان لە دایك بووە‌و یەكەم دیوانی شیعری لە تەمەنی 21 ساڵیدا بە چاپ گەیاند، بەڵام لە هەشتاكانی سەدەی بیستەوە جێگە‌و پێگەیەكی تایبەتی بۆ خۆی پچڕی لە گۆڕەپانی شیعری یۆنانیدا، ئەویش بە تێڕوانینی تایبەتی بۆ ژیانی رۆژانە‌و ژن‌و تەنیایی‌و لوتبەرزی‌و زەمەن.

دیوانە شیعرییە بەناوبانگەكانی وەرگێڕدراون بۆ سەر زۆربەی زمانەكانی جیهان‌و خۆیشی ئەندامی ئەكادیمیای یۆنانی بوو. ساڵی 2009 خەڵاتی ئەوروپای تایبەت بە ئەدەبی وەرگرت.
كریاكۆس میتسوتاكیس سەرۆك وەزیرانی یۆنان لە ئەكاونتی تویتەرەكەی خۆیدا هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی كیكی دیمۆلا دەربڕی‌و نووسیویەتی: یۆنان یەكێك لە گرنگترین دەنگە شیعرییەكانی لەدەستدا‌و لای هەموومان خەمێكی جێهێشتووە.
یۆنان مانگێك لەمەوبەر شاعیرێكی دیكەی گرنگی لە دەست دا، ئەویش ئەنگێلاكی رۆك بوو، كە یەكێك بوو لە شاعیرە دیارەكانی یۆنان لە دوای جەنگی دوومی جیهانییەوە.

باوكی كیكی دیمۆلا كورد بوو، ناوی ئەلێكس كیكی-یە‌و خەڵكی حەی ئەلئەكرادی دیمەشقی پایتەختی سوریایە، بەڵام دواتر روو دەكاتە ئەوروپا‌و كچێكی یۆنانی بە ناوی دیمۆلا دەخوازێت، دوای لە دیاكبوونی كیكی دیمۆلا ئەلێكسی باوكی كە لە راستیدا ناوی عەلی بووە، ژن‌و منداڵەكەی جێ دەهێڵێت‌و دەچێت بۆ ئەمریكا، هەر لەبەر ئەوەشە نازناوی دایكی هەڵگرتووە.
ئەلێكس كیكی، خاڵی حسێن تۆفیق كیكی-یە ئەو تێكۆشەرە كوردەی لە شەستەكانی سەدەی رابردوودا لە ئەڵمانیا یەكێتی قوتابیانی كوردستانی دامەزراند.

سەرچاوە: صوت الشعب الكردی

 171 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*