سەرەکی » هەواڵ » پیرۆزبایی سەرۆكایەتی یەكێتی بۆ جەژنەكانی ئەكیتۆ

پیرۆزبایی سەرۆكایەتی یەكێتی بۆ جەژنەكانی ئەكیتۆ

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لەكریستیانەكانی كلدان و سریان و ئاشوری دەكات بەبۆنەی جەژنەكانی ئەكیتۆوە، دەقی پیرۆزباییەكە:

بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی تازەی بابلی _ ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزبایی گەرم لەسەرجەم برایان و خوشکانمان لە كریستیانەكانی كلدان و سریان و ئاشوری دەکەین ، ھیوادارین ئەم رۆژە كە هێمایە بۆ بووژانەوەی سروشت و هاتنی بەهار، ببێتە ھەوێنی زیاتری برایەتی و قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان لەنێوان ھەموو نەتەوەو پێکھاتەکانداو گیانی لێبوردەیی زاڵبکەین بەسەر کایەکانی ژیاندا

‎خوشك و برایانمان لە كریستیان لەنێویشیاندا گەلی ئاشوری بەشێكی ڕە‌سە‌ن و سەرەكین لەھەرێمی کوردستان و بە درێژایی مێژووش رۆڵی گرنگتان بینیوە لە جوانکردنی وێنەی پێکەوەیی و پێکەوەژیان لەھەرێمی کوردستان

ھیوا بەخشین ئەم بۆنەیە دەرفەتێک بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و ھەموومان پابەندبین بە رێنماییە تەندروستی و کارگێڕییەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆناو کوردستانەکەشمان سەلامەت و ئاوەدانتر بێت
ھەرشادو سەرفرازبن .

سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

print

 47 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*