سەرەکی » ئاراستە » کۆڕەو،حیکایەتی پڕ ئازاری میللەتێک

لاپەڕە هەڵنەدراوەکان

کۆڕەو،حیکایەتی پڕ ئازاری میللەتێک

هەر جارەی لاپەرەیەک

(38)

پێشڕەو ئیسماعیل (مامۆستا پێشڕەو)

کۆڕەوی خەڵکی کوردستان لە شەوی (3/4/4/1991) بۆ سنوورەکانی ئێران و تورکیا یەکێکە لە کۆڕەوە دەگمەنەکانی مێژووی مرۆڤایەتی، دڕندەیی هێزەکانی بەعس و بۆردوومانی فڕۆکەکان و بێ خۆراکی و نەخۆشی و باران و سەرما تراژیدیایەکی لەبیرنەکراویان بەسەر کورددا هێنا، بەشێوەیەک بووە هۆی زیندووکردنەوەی ویژدان و ئەخلاقی مرۆڤایەتی و لە (5/4/1991) فەرەنسا پڕۆژەی دەستێوەردانی پێشنیار کرد و ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری (688)ی دەرکرد بە زۆرینەی دەدەنگ و سێ دەنگی ناڕازی کە ئەوانیش (کوبا و یەمەن و زیمبابۆی ) بوون.

دوایی زۆر زوو بۆ دەوڵەتانی هاوپەیمان دەرکەوت کە دابینکردنی خۆراک و پێداویستییە مرۆییەکان چارەسەری کێشەی کورد ناکات لە عیراق، بەتایبەتی دوای ئەوەی کە تورکیا پەناهەندەکانی رەفز کرد، بیرۆکەی ناوچەی ئارام هاتە ئاراوە، یەکەم جار بەریتانیا لە (8/4/1991) پێشنیاری کرد بۆ ئەنجومەنی ئەوروپا و ئەنجومەنی ئاسایش لە(16/4/1991) چووە بواری جێبەجێکردنەوە، کاتێک ئەمریکا رەزامەندی نیشان دا لەسەر ئەوەی پڕۆژەکە جێبەجێ بکات لە رێگەی دەستێوەردانی سەربازییەوە، ئەم پرۆسەیەش

بەدوو رێوشوێن جێبەجێکرا ئەوانیش:

1-ناوچەی ئارام بۆ کورد و دەرکردنی هێزەکانی عیراق بۆ خوار هێڵی (36).

2-قەدەغەکردنی فڕینی فڕۆکەکانی عیراق لە سەرو هێڵی (36). بەکورتی کۆڕەو نیشانی هەموو دنیای دا کە سەرما و بەفر و باران و برسێتی و نەخۆشی و نەهامەتی و هیلاکیمان قبووڵە، بەڵام دیکتاتۆریەت و ستەم و چەوساندنەوە و داگیرکاریمان قبووڵ نییە.

print

 199 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*