سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » بەرهەمێكی تری شیعریی بەناز كوێستانی

بەرهەمێكی تری شیعریی بەناز كوێستانی

«قەرسیلیترین شەو»، ناوی بەرهەمێكی تازەی شاعیر «بەناز كوێستانی»ە، لە (21) دەقی شیعری پێكهاتووە لەگەڵ كۆمەڵێك مۆتیڤی جەبار سابیر لە دوو توێی 200 لاپەڕەدا. لە چاپخانەی كارۆ چاپكراوەو ئاوات حەسەن ئەمین لە پێشەكی كتێبەكە دا دەڵێت:

«دیوانی (قەرسیلیترین شەو) هاوڕێ و خاتوونی شاعیر بەناز كوێستانی دیوانێكە ئەوە هەڵدەگرێت قسەی لەسەر بكرێت، چونكە بایی ئەوە بارگاوییە بە تەلیسمەكانی شیعر بوون و كەدەكرێ و دەلوێ وەكو دەقێكی پێنوسێك ڕاڤە بكرێت و ئاشنامان بكات بە دیوەكەی تری ئادەمی بوون».

ماڵێكم هەیە خامۆش
ژوورێكم هەیە بێ دەنگ
جێگەیەكم هەیە سارد
پەنجەرەكەم بەدرێژایی ڕۆژگار داخراوە
كیلۆنی دەرگاكەشم ژەنگی هەڵهێناوە
*** ***
ئەمە چ زەمەنێكە
عەشق لەمن یاخی بێت و
منیش لە عەشق یاخی
چ نەهامەتییەكە
نالی پشت لە حەبیبە بكات و
شارەزووریش بەجێ بێڵێ
پیرەمێرد ژیانەوە بدڕێنێ و
چاپخانەكەی توڕ هەڵداتە نشێوێكەوە و
پیتەكانیشی لە ئاگردانی جادووگەرێكدا
بكاتە خۆڵە مێش

كتێبە چاپكراوەكانی نووسەر: هەناسەیەك لە تەنهاییدا، كۆمەڵە پەخشانێكی شیعر ئامێزە.كاریگەری هونەری ڕیپۆرتاژ لە ڕۆژنامە كوردییەكاندا، لێكۆڵینەوەی ڕۆژنامەوانی. ئازادی ڕۆژنامەنووسی لە كوردستانی باشووردا، لێكۆڵینەوەی ڕۆژنامەوانی. بۆ لێوەكانی تۆ، شیعر. قەرسیلیترین شەو، شیعر.

print

 47 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*