سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئەلبوومە نوێکەی بڵاودەکاتەوە

ئەلبوومە نوێکەی بڵاودەکاتەوە

دوای چاوەڕوانییەکی زۆری هەوادارانی، لەم مانگەدا لیدی گاگا ئەستێرەی دیاری گۆرانی و میوزیک نوێترین ئەلبوومی خۆی بەناوی (Chromatica) بڵاودەکاتەوە، لەم ئەلبوومە نوێیەدا هەریەکە لە (ئالتون جۆن، ئاریانا گراند) هاوکاریی لیدی گاگا-یان کردووە.

شایانی باسە لیدی گاگا ئەستێرەی دیاری گۆرانی و میوزیک، بەمدواییانە بڕیاریدا جگە لەگۆرانی وتن بچێتە بواری نمایش و ریکلامکردن بۆ بابەتی جوانکاریی ژنان، بۆ ئەمەش ئەم گۆرانیبیژە جیهانییە ریکلام بۆ بابەتێکی جوانکاریی دەکات بەناوی (Stupid Love) کە 18 رەنگ لەخۆی دەگرێت. ئەم بڕیارەی لیدی گاگا سەرنجی زۆرێک لە هەوادارانی بەلای خۆیدا راکێشاو پێیانوایە ئەم گۆرانیبێژە چۆن لەبواری گۆرانی وتندا سەرکەوتوو بووە لەم کارەشیدا سەرکەوتوو دەبێت.

print

 175 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*