سەرەکی » وەرزش » ترسەكەیان شكاند

ترسەكەیان شكاند

ماوەی دوو مانگ زیاترە پەتای كۆرۆنا و ڤایرۆسی كۆڤید -19 پەلوپۆی وەرزشی لەكار خستووە.

ئێستا تاڕادەیەك مەترسییەكانی ئەم دەردە جیهانییە تادێت كەمتر ئەبێتەوە، بەڵام هێشتا ترس و دڵە راوكێ بەرۆكی خەڵكی لە سەرتاسەری جیهاندا بەرنەداوەو هێشتا توشبوون هەر بەردەوامەو لەگەڵ تووشبونیشدا مردنیش بەم پەتاو ڤایرۆسە هەر هەیە.

لەم بازنە داخراوەی توش بوون و مردن بەم پەتاو ڤایرۆسەو تاڕادەیەكیش رەوینەوەی ترسەكە، خەریكە گیان و وزە دەگەڕێتەوە بۆ تۆپی پێی ئەوروپا، یەكەم وڵاتیش كە ئەم ترس و دڵە ڕاوكێیەی شكاند، ئەڵمانیایە.
ئەوەتا وەك یەكەم هەوڵ بۆ ئاسایی بوونەوەی وەرزش و ئاوەدانكردنەوەی یاریگاكان، خولی بۆندسلیگا لە رۆژی شەممەی رابردوو 16/5/2020 – ەوە دەستیپێكردۆتەوە و ئەو رۆژە چەندیارییەك و دوێنێ یەكشەممە چەندیارییەكی ترو ئەمڕۆش بەیاریی نێوان ڤێردەر بریمەن و بایەر لیڤەر كوزن، كۆتایی بەم هەفتەیەی یارییەكان دێت كە هەفتەی 26 -ی یارییەكانی ئەو خولەیە.

هەر سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی خولەكانی وڵاتانی ئەوروپا، حکومەتی ئینگلتەرا تیشکی سەوزی بۆ یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی داگیرساند تا مانگی حوزەیران خولەکان دەستپێبکەنەوە، بۆ لالیگا و سیریا ئەی لە ئیسپانیا و ئیتالیاش، بڕیار وایە ناوەڕاستی مانگی ئایندە دەستپێبکەنەوە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەو وڵاتانە رەزامەندییان نیشانداوە تا یانەکان هەنگاو بەهەنگاو مەشقەکانیان دەستپێبکەنەوەو ئەوانیش رۆژانە پشکنین بۆ یاریزانان دەکەن. سەرجەم ئەم خولانەش یارییەكانیان لەیاریگا و مەدرجە چۆڵەكاندا دەبن و جەماوەری یانەكان ناتوانن لەسەر مەدرەجی یاریگاكانەوە بینەری یاریی یانەكانیان بن، تەنیا لەڕێگەی شاشەی تیڤییەكانەوە بەیاریی یانەكانیان شاد دەبنەوە.

print

 169 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*