سەرەکی » هەمەڕەنگ » بورهان محەمەد گۆرانییەکی نوێ…

بورهان محەمەد گۆرانییەکی نوێ…

بورهان محەمەد گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

کوردستانیش هەروەک زۆربەی وڵاتان و شارەکانی جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆربەی بوارەکانی ژیان تێیدا وەستا، بەڵام دوای رەوینەوەی مەترسییەکانی ئەو ڤایرۆسە، لەئێستادا هونەرمەندان دەستیان بەکارە هونەرییەکانیان کردۆتەوە، لەمسۆنگەیەوە هونەرمەند بورهان محەمەد سەرقاڵی کارکردنە لەنوێترین بەرهەمی هونەریدا.

ئەم بەرهەمەی هونەرمەند بورهان محەمەد گۆرانییەکە بۆ سلێمانی کە لەئێستادا لەگەڵ گروپی میوزیكی لوڕ سەرقاڵی كاری تۆمارکردن و كلیپكردنی گۆرانییەکەن.

ئەم گۆرانییە شیعری ئیسماعیل محەمەد-ەو دابەشكردنی میوزیكی لەلایەن نزار زێوێی-ەوە بۆ کراوەو دیار مەهدی دەرهێنەری کلیپەکەیەو زۆرێك لەكارەكانی ئەم بەرهەمە نوێیە تەواوبووەو بەمزوانە بڵاودەکرێتەوە.
ئالان محەمەد جەزا

print

 285 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*