سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ » ״ هێشتا كاندید بۆ وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەی نوێ یەكلانەكراوەتەوە ״پەڕە 3

״ هێشتا كاندید بۆ وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەی نوێ یەكلانەكراوەتەوە ״

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: تائێستا ناوی ئەو حەوت وەزیرە یەكلانەكراوەتەوە كە بڕیارە بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی، رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت.

هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: تائێستا لایەنە سیاسییەكان لەبارەی یەكلاكردنەوەی ناوی ئەو حەوت وەزیرەوە نەگەیشتوونەتە رێكەوتنی كۆتایی، وتیشی: ئەگەر تا رۆژی چوارشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ متمانەبەخشین بەو وەزیرانە نەكرێت، چاوەڕوان دەكرێت تەواوكردنی پێكهاتەی كابینەی نوێ بكەوێتە دوای جەژنی رەمەزان.

ئەمەش لەكاتێكدایە سەرەتای ئەم هەفتەیە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق رایگەیاند: بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەت، چاوەڕێی لایەنە سیاسییەكان دەكەم.

شایانی باسە، شەوی 6\7/5/2020، ئەنجومەنی نوێنەران متمانەی بەخشییە سەرۆك وەزیرانی نوێ و 15 وەزیری كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، هەروەها وەزارەتەكانی نەوت و دەرەوە بەهۆی نەبوونی كاندید، پێنج وەزارەتی دیكەش بەهۆی رەتكردنەوەی كاندیدەكانیانەوە، بە بەتاڵی ماونەتەوە.

 313 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*