سەرەکی » مانشێت » هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی پێشوازیانكرد له‌ ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی

هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی پێشوازیانكرد له‌ ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی

چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی بژێوی و قوتی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران

هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ ده‌باشان، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، پێشوازیانكرد له‌ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و وه‌فدێكی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.

له‌دیدارێكدا، ته‌ئكیدكرایه‌وه‌ له‌ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولایه‌نی دۆستدا، به‌جۆرێك خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی هه‌رێم بگه‌یه‌نێت، وێڕایی پێویستیی لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان، تا ئاشتی و سه‌قامگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر به‌رقه‌راربێت.

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا، دووپات له‌ دیالۆگ و زمانی هاوبه‌ش بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه‌و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌ بڕیارو ئاڕاسته‌ سیاسییه‌كان كرایه‌وه‌و داوا له‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیش كرا بیری جددی له‌چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی بژێوی و قوتی هاووڵاتیان به‌گشتی و مووچه‌خۆران به‌تایبه‌ت بكاته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش هاووڵاتیانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت زه‌ره‌رمه‌ندنه‌بن و هه‌ر چاكسازییه‌كیش بكرێت، پێویسته‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازی و پێویستییه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێت.

له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی سیاسی و ئابووری و ته‌ندروستی، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كۆی هاوكێشه‌كان كراو بیروبۆچوونیان له‌باره‌وه‌ ئاڵوگۆڕكرا.

هه‌ر له‌و ده‌رفه‌ته‌دا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو و وه‌فدی یاوه‌ری، به‌بۆنه‌ی 45هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی، پیرۆزباییان گه‌یانده‌ هاوسه‌رۆكه‌كان و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی یه‌كێتی.

 

print

 307 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*