سەرەکی » زانست » بەفری سەوز و ئاگركەوتنەوە هەڕەشە جدییەكانی جەمسەری باكوور

بەفری سەوز و ئاگركەوتنەوە هەڕەشە جدییەكانی جەمسەری باكوور

ڕۆژبەرۆژ كاریگەرییەكانی گۆرانكاریی كەش و هەوا بە شێوازیی جۆراوجۆر دەبینرێت و ئەم كاریگەرییانەش لە جەمسەری بەستەڵەكیی باشور زیاتر دەردەكەون.

بەفری سەوز
هەرچەندە بە درێژایی مێژوو مرۆڤ بەفری بە ڕەنگی سپیی بینیوە و بە تایبەتیش لە جەمسەری بەستەڵەكی باشوور، بەڵام بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە ئیدی لەو جەمسەرە بەفریش ڕەنگە سپییەكەی خۆی لەدەستداوە كاریگەرییەكانی ئەو دۆخە ڕەنگی بەفری ئەو ناوچەیەی گۆڕیوە بۆ سەوز.

ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ئەو دۆخەی گۆی زەوی پێیدا تێپەڕ دەبێت و هۆكاری سەرەكیشی بەرزیی پلەكانی گەرمایە لە تێكڕای ئاسایی خۆی، ئەمەش كاریكردووەتە سەر ئەو ناوچەیە و وایكردووە بەشێكی زۆری ئەو ئەو بەفرەی جەمسەری باكوری داپۆشیوە ڕەنگی سەوز بنوێنێت.

پێشتر و لە ڕێگەی تەكنەلۆژیای هەستكردن لە دوورەوە و بە هۆی مانگە دەستكردەكانەوە زۆر لە توێژەرەوەكان توانیان چاودێریی ئەو گۆرانكارییە بكەن كە لە جەمسەری باكوردا ڕوودەدات، بەڵام ئەو شیكردنەوانەی ئەوان زۆر جار گەشەكردنی ڕووەكیی خستبووە لاوە كە لەسەر ڕووی بەفرەكە بە چاوی ئاسایی نەدەبینران.

دوای 6 ساڵ زانایانی زیندەوەرناسی لە زانكۆی كامبریدج و دامەزراوەی دیدەوانیی بەریتانیا بۆ جەمسەری باكور دەستیانكرد بە توێژینەوەیەكی وورد و توانیان یەكەمین نەخشە بۆ ئەو قەوزە میكرۆسكۆبیانەی لەسەر رووی جەمسەرەكە دابنێن

ئەو زانایانە پێشبینی دەكەن لەگەڵ بەردەوامبوونی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای زەوی بڵاوبوونەوەی بەفری سەوز زیاتر بێت.
زاناكان لەو بڕوایەشدان كە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی بە هۆی گۆڕانكارییەكانی كەشو هەواوە ڕەنگە ببێتە هۆی دروستكردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ گەشەكردنی ئەو جۆرە قەوزانە كە پێویستیان بە ژینگەیەكی شێدارە.

لەمبارەیەوە(مات دیڤی) توێژەر لە زانكۆی كامبریدج لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیی وتی» لە ئەنجامی توێژینەوەكاندا بۆمان دەركەوتووە كە قەوزەكان جۆرە پەیوەندییەكیان دروستكردووە لەگەڵ كۆمەڵێك میكرۆبی كەڕوویی و بەكتریادا كە لە كۆمەڵگەیەكی نوێ دەچێت و دەتوانێت سیستمێكی ژینگەیی نوێ دروست بكات لە هەندێك ناوچەدا.

هاوكات ( ئەندرۆ گرای) سەرپەرشتیاری توێژینەوەكان هۆشداری دا و وتی» بەفری سەوز دەبێتە هۆی زیاتربوونی تێكڕای توانەوەی سەهۆڵ و بەفرەكان، چونكە تەنها (%45)ئەو تیشكە پێچەوانەوە دەكاتەوە كە لە خۆرەوە دەكەوێتە سەری لە كاتێكدا بەفری سپی بە هۆی ڕەنگە سپییەكەیەوە (%80) تیشكی خۆر پێچەوانە دەكاتەوە.
ئاگر كەوتنەوە لە جەمسەری باكور

لە لایەكی ترەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خزمەتگوزاریی (كۆپەرنیكۆس)ی ئەورپا كە كاری چاودێریكردنی بەرگە هەوای زەوییە نیگەرانی خۆی ئاشكراكردووە لەبارەی تێكچوونی پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی جەمسەری باكور و ئاماژەی بە مەترسیی ئاگركەوتنەوە داوە.
لەبەر ئەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و شەپۆلەكانی گڕە پەیوەندیی هەیە بە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە و زەمینەی لەبارن بۆ زۆربوونی ئاگركەوتنەوە لە جیهاندا، بازنەی جەمسەری باكور لەساڵی 2019دا زنجیرەیەك ئاگركەوتنەوەی بە خۆیەوە بینی كە لە ڕووی قەبارەوە بێ وێنە بوون.

بەهۆی ئەو ئاگركەوتنانەوە بە تەنها لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا نزیكەی 50 میگا تۆن گازی دوەم ئۆكسیدی كاربۆن چووتە بەرگە هەوای زەوییەوە كە بەرامبەر بە دەردانی گازە گەرمەكانی سویدە.
بە پێی خزمەتگوزاری(كۆپەرنیكۆس) زانایان خەریكی توێژینەوەن لە ئەگەری بوونی ئاگركەوتنەوەی شاردراوە لە ناوچەی جەمسەری باكوردا
لەمبارەیەوە (مارك بارینگتۆن) پسپۆڕی لەو خزمەتگوزارییە ئەورپییە دەڵێت» ئەو ئاگركەوتنەوە شاردراوانە لە زستاندا بە هێواشی هەڵدەگیرسێن و دەتوانێت لە بەهاردا و دوای توانەوەی بەفر و سەهۆڵەكان پۆشەریی ڕووەكی بسووتێنێت»

ئەو دەشڵێت» خزمەتگوزاریی كۆپەرنیكوس بە هۆی مانگی دەستكردەوە چەند ئاگركەوتنەوەیەكی تۆماركردووە كە وا دەكات زانایان لەو بڕوایەدابن كە ئاگركەوتنەوە شاردراوەكان تاویان سەندووەتەوە لەگەڵ ئەوەی لە ڕووی مەیدانییەوە نەتوانراوە ئەوە بسەلمێنرێت».

سەرچاوە: Ghadi news

print

 247 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*