سەرەکی » مانشێت » سه‌رۆك كۆمار: رێگریی بكرێت له‌و دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی ناوچه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت‌

سه‌رۆك كۆمار: رێگریی بكرێت له‌و دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی ناوچه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت‌

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌میانی پێشوازیی له‌ ره‌زا ئاردكانیان وه‌زیری وزه‌ی ئێران و شاندێكی هاوڕێی، گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی گرنگیی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌تایبه‌ت له‌هه‌ردوو كه‌رتی كاره‌باو ئاودا.

له‌دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك كۆمار باسی له‌به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه‌ به‌جۆرێك ببێته‌مایه‌ی هێنانه‌دی گه‌شه‌سه‌ندن‌و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌ردوو گه‌لی دراوسێ‌، ئاماژه‌شیكرد بۆ پێویستیی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵی زیاتر له‌نێوان هه‌موولایه‌ك بۆ رێگریی له‌و دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی كه‌ ناوچه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت‌، به‌و ئامانجه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایش بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌ به‌دی بهێنرێت.

وه‌زیری وه‌زه‌ی ئێرانیش، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ به‌رده‌وامیدان به‌هاریكاری‌و پشتیوانیكردنی عیراق له‌ته‌واوی بواره‌كاندا، ویستی جددی خۆیشی نیشاندا بۆ وه‌به‌رهێنان له‌بواره‌كانی وزه‌و فراوانكردنی تۆڕه‌كانی كاره‌با.

print

 195 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*