سەرەکی » کەلتوور » “سیاسەتی ئێران بەرامبەر كوردەكان 1921- 1941ز” لەبڵاوکراوەیەکی زانکۆی سلێمانیدا

“سیاسەتی ئێران بەرامبەر كوردەكان 1921- 1941ز” لەبڵاوکراوەیەکی زانکۆی سلێمانیدا

ناوەندی كوردستان _ زانكۆی سلێمانی، كتێبی “سیاست ایران در قبال كردها (1299-1320ش)” بە زمانی فارسی بڵاو دەكاتەوە. ئەم كتێبە لە نووسینی “د. هەردی مەهدی میكە”یە و تیایدا نووسەر سەرەتا سیاسەتە گشتییەكانی دەوڵەتی پەهلەوی یەكەم(1925-1941ز) بۆ سەرجەم ئێران و بە تایبەت ناوچە كوردنشینەكانی باسكردووە و دواتر شرۆڤەی كاریگەری ئەم سیاسەتانەی لەسەر ناوچە كوردییەكان و كاردانەوەی ڕەگەزە دیارەكانی ئەم ناوچانەی كردووە. بارودۆخی سیاسی ناوچە كوردنشینەكان، هێڵە گشتییەكانی سیاسەتی دەوڵەتی پەهلەوی، كاردانەوەی ناوچە كوردنشینەكان بۆ سیاسەتە كولتووری و عەشایرییەكانی دەوڵەتی ناوەندی، ڕاپەڕینەكانی كورد و كاریگەری لەسەر سیاسەتیی دەرەوەی ئێران لەگەڵ توركیا و عێراق، تەوەرە سەرەكییەكانی ئەم كتێبە پێك دەهێنن.

گرنگترین تەوەر و بەشەكانی ئەم كتێبە بریتین لە:

بەشی یەكەم: جوگرافیای مێژوویی و بارودۆخی سیاسی ناوچە كوردنشینەكان
– سنوری ناوچە كوردنشینەكان
– ناوچە كوردنشینەكان لە دابەشبوونە كارگێرییەكاندا
– پێكهاتەی كۆمەڵایەتی و عەشایری
– بارودۆخی كۆمەڵایەتی و سیاسی
– زەمینەی دەركەوتنی بزووتنەوە ناسیۆنالیستە كوردییەكان

بەشی دووەم: سیاسەتە گشتییەكان و بەرنامەكانی دەوڵەتی پەهلەوی یەكەم
– بنەما هزرییەكانی سیاسەتی گشتیی دەوڵەت
– شوناسسازی و نەتەوەسازی
– مۆدێرن سازی، ناوەندێنتی و دەوڵەت سازی
– سیاسەتی سەربازی و ڕۆڵی سوپا
– سیاسەتی عەشایری

بەشی سێیەم: سیاسەتە كولتوورییەكانی دەوڵەت و كاردانەوەی كوردەكان
– دامەزراوە سیاسی و كەسایەتییە كولتوورییەكانی دژ بە دەوڵەت
– رێكخراوە سیاسییەكانی ناوچەكە كوردنشینەكان
– هەڵوێستی كەسایەتییە ئایینی و سیاسییەكانی ناوچەكە
– سیاسەتی گۆرینی جلو بەرگ، لابردنی حیجاب و گۆڕانی دۆخی ژنان
– سیاسەتی پەروەردە لە ناوچەكە

بەشی چوارەم: لێكەوتەكانی سیاسەتی عەشایری و كاریگەری كوردەكان لە پەیوەندییە دەرەكییەكان
– كاردانەوە عەشایرییەكانی كورد بەرامبەر سیاسەتەكانی دەوڵەت
– كاردانەوە و ڕاپەڕینەكانی (سمكۆی شكاك، جەعفەر سوڵتانی لهۆنی، مەحمودخانی دزڵی، سەردار ڕەشیدی ئەردەڵان و محەمەد ڕەشیدخانی بانە)
– ڕۆڵی كوردەكان لە پەیوەندییەكانی ئێران و توركیا
– ڕۆڵی كوردەكان لە پەیوەندییەكانی ئێران و عێراق
– یەكگرتنی سیاسیی كوردەكان دژ بە دەوڵەتی ناوەندی

ئەم كتێبانە بەپاڵپشتی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ئامادەو چاپكراون، لە ئێستاشدا كاری چاپكردنیان كۆتاییهاتوە، سەرجەمیشیان هەوڵێكن بۆ پێشكەشكردنی خوێندنەوەیەكی كوردانە لەبارەی كلتور و مێژوو بەڵگەنامەكانی پەیوەست بە كورد و كوردستانەوە و بەشێكن لە ئەركی ناوەندی كوردستان كە پەرەپێدانی لێكۆڵینەوەی ئەكادیمی زانستی و بەدواداچوونی بەڵگەنامەو ئەرشیفە.

#ناوەندی_كوردستان ناوەندێکی بەڵگەنامەیی- دۆکیۆمێنتکردن و توێژینەوەی ئەکادیمی سەر بە زانكۆی سلێمانییە، كار دەكات لەبوارەكانی: دۆکیۆمێنتکردن(التوپیق)، دۆکیۆمێنتپارێزی (الأرشیف)، کۆکردنەوەی دیکۆمێنتی ناوخۆ و دەرەوە و ئەرشیفی رۆژنامەوانی کوردستان، كۆكردنەوە و پاراستن و لێكۆڵینەوە لە دەستنووسەکانی کوردستان، لەگەڵ کۆکردنەوەی مێژووی زارەکی و ئەنجامدانی توێژینەوە لەم بوارانەو كۆمەلێك چالاكیی تری زانستی.

print

 193 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*