سەرەکی » زانست » فیل بەمردوویی چەند سەعاتێک لەسەر پێی خۆی ڕادەوەستێ

فیل بەمردوویی چەند سەعاتێک لەسەر پێی خۆی ڕادەوەستێ

ئا:ساڤۆ سالار

فیل یەکێکە لەو ئاژەڵە زەبەلاحانەی زۆر میهرەبانە، بە پێچەوانەی هەموو گیاندارە زەبەلاحە دڕندەکانەوە، شەڕانگێز نییە، ئەگەر وەڕسی نەکەیت یان ئازاری نەدەیت زۆر میهرەبانە پەڕەسێلکەی بێزەواڵە و کاری بەسەر کەسەوە نییە و بۆ خۆی دەژی، ترسنۆک نییە نازدار و سەلار و لاشەڕە دەنا شێر و پڵنگیش لەوێزەی نایەن، چەرمی هێندە ئەستوورە کەڵبەی شێر نایبڕێ.

فیل بە گیانەوەرە میهرەبانەکە ناسراوە، خاوەنی گەورەترین مێشکن لە جیهانی ئاژەڵاندا، مێشکی فیلەکان خاوەنی زۆرێک لەشانەی هەستە دەمارییەکانن وەک مرۆڤەکان، ئەم ئاژەڵە زەبەلاحە توانای فێربوونی ئەو شتە کاریگەرانەی هەیە، کە مرۆڤەکان فێریان دەکەن، بۆیە زۆرکات لەسێرکەکاندا بەکاردەهێنرێن، فیلەکان دەتوانن خۆیان بناسنەوە لە ئاوێنەدا.

چۆن دەمرن؟
مردن رووداوێکە لای هەر ڕۆحلەبەرێک چوونیەکە، وەک دەڵێن مردن هەر مردنە، ئەوەی دەمرێ ڕۆح لە جەستەی دەردەچێ و هەناسە و دڵی رادەوەستێ، بەڵام ئەوەی جیاوازە چۆنێتی مردنەکەیە، یان کاتی مردنەکە، لەخەودا یان لەبێداریدا، لەناوئۆتۆمبیل یان بەدەم ڕێوە، مردن لای مرۆڤ چۆنە و لای ئاژەڵ چۆنە؟.

سەربارەت بەمردنی فیل زانیارییەک هەیە کە ھەر کاتێک فیل بە پێوە بمرێت ئەوا بۆ ماوەی چەند سەعاتێکی زۆر بە پێوە دەمێنێتەوە و پاشان دەکەوێتە سەر زەوی، ئەمەش شتێکی سەیر و ناوازەیە، لە مردنی هیچ بوونەوەرێکدا بەوشێوەیە نییە، مایەی سەر سووڕمانە فیلێکی زەبەلاح چەند سەعاتێک بەمردوویی لەسەر پێی خۆی ڕاوەستێ.

مەترسی لەناوچوونی فیل
ساڵ لەدوای ساڵ بەهۆی راوکردن و نەخۆشیی و پیسبوونی ژینگەوە گەلێک گیاندار لەناو دەچن و نامێنن، قەڕیان تێدەکەوێ، بۆ نموونە دایناسۆر یەک لەو گیاندارە ترسناکانەیە لە مێژە لەناوچووە و نەماوە.

فیلیش یەکێک لەو ئاژەڵانەیە کە زۆر دەگمەن و ناوازەیە، مەترسی لەناوچوونی لەسەرە، فیل ئاژەڵێکی زەبەلاحە، بەڵام بێ وەی و سەلارە، ئەو ئاژەڵەی مەگەر ئازار بدرێ یان تووڕە بکرێ دەنا ئاژەڵێکی لاشەڕە.

ئەم ئاژەڵە میهرەبانە لەبەردەم مەترسی ڕاوکردندان و راوچییەکان لەسەرانسەری جیهاندا ساڵانە بەشێوەیەکی نایاسایی (35) هەزار فیل راو دەکەن، واتە لەهەر (15) خولەکێک فیلێک راو دەکرێت، ئەگەر ئەمە بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە (20) ساڵی داهاتوودا فیلەکان کۆتاییان پێدێت و لەناو دەچن، چونکە فیل لەو گیاندارانەیە، وەک لە توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلۆرادۆ هاتووە لە کیشوەری ئەفریقا لەدایک بوونی فیل بە بەراورد لەگەڵ کوژراوەکان زۆر کەمترە، لەنێوان ساڵانی (2010 – 2012) دا، راوچیەکان (100) هەزار فیلیان کوشتووە.

تایبەتمەندی فیل
فیل زۆر زوو شتەکان وەردەگرێ و فێری دەبێک کاتێک غەمبار دەبێ دەگری، ئەگەر مێروولە بچێتە لوتیەوە، دەمرێت، فیل گیانلەبەرێکی میهرەبانە، ئەگەر تووڕە بێت شەڕانگێزە، لە نمایشی سێرکدا مایەی پێکەنین و خۆشییە و بینەر چێژ لە یارییەکانی دەبینێ.

فیلیش وەکو مرۆڤ کاتێک لەدایک دەبێ ددانی نییە و دوایی دانەکانی دەردێن، فیل لە بیست و چوار سەعاتدا دوو تا سێ سەعات دەخەوێت، سەبارەت بەنینۆکی فیل لە پێنج پەنجە چواریان نینۆکیان هەیە. کێشی موخی مێشکی فیل پێنج کیلۆگرامە، رۆژانە فیل زیاتر لە (200) کیلۆگرام خواردن دەخوات.

خێراییەکەی (18) کیلۆمەترە لەسەعاتێکدا، لەبارەی هەستی بۆن کردنەوە زانست ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە فیل لە دووری نیو کیلۆمەترەوە بۆنی مرۆڤ دەکات.

print

 83 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*