فەرھادەکان

*ئاخ ئەگەر رانجرۆڤەرێکم ئەبوو، بۆخۆم ئەمفرۆشت و قەرزەکانم پێ ئەدایەوە -فەرھادی مەعاشخۆر-

*گیانەکەم زەردەدەخەنەکەی تۆ ئەو مکیاجەیە کە ھەموو شیرینێک لێی نایەت-فەرھادی قەیسەریی نەقیب-

*ئەمڕۆش نووسیم خۆزگەم بە دوێنێ-فەرھادی بەشی مێژوو-

*ناھەقت نییە ماچەکانت بۆ کردووم بە نیوە، ئاخر ماچی تۆ پلە تایبەتە-فەرھادی دارایی-

*ئەم حزبانە وەک ئەشیای دوکانەکەی من رەقن بە ھیچ شتێ نافەوتێن-فەرھادی پلاستیک-

*ھیلاکی و رۆح لەم کوردستانەدا عەینەن من وان،قەت دەرناچن-تەمەڵ فەرھاد-

*ھاوکارییەکان بۆ بەنگلادیش ئیسپاتیان کرد تا ماڵ وەستابێ مزگەوت وەستاباشییە-فەرھادی ڕووداو-

*ئەگەر مەسەلە عیشق نەبێ من چ مەجبورم لە ئۆکرانیاوە بتپاریزم ھەتا ماڵی سەعدلحللی؟!!-فەرھادی دووگ-

*لە دنیادا شوێنێک ھەیە ھیچ شتێکی دڵت خۆش ناکات، ئەو شوێنە ئێرەیە-فەرھادی بەڕێوەبەرایەتی گەشتیاری-

*مەگەر چەرخ و تەزبیح بەقەد داھاتەکەی من بێ سەروشوێن ببن-فەرھادی برایم خەلیل-

*توو سەری ئازیزت من لە وەزیرەکەتان ئێسک سوکتر نیم؟-پیرێژنی فەرھادکوژ-

print

 497 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*