سەرەکی » هەمەڕەنگ » لە فیلمێکی نوێدا رۆڵدەبینێت

لە فیلمێکی نوێدا رۆڵدەبینێت

براد بیت هونەرمەندی دیاری سینەمای جیهان لەفیلمێکی نوێدا رۆڵدەبینێت بەناوی (Bullet Train) کە چیرۆکی فیلمەکە لە رۆمانێکی نووسەری ژاپۆنی (کیتارۆ ئایسکا)ەوە وەرگیراوەو یەکێکە لەپڕفرۆشترین رۆمانەکان.

لەمبارەیەوە براد بیت رایگەیاندووە کە لەگەڵ کۆمپانیای سۆنی بەرهەمهێنەری فیلمەکە رێکەوتووە هەتا لەو فیلمە نوێیەدا رۆڵببینێت. ئەوەشی راگەیاندووە کە (دەیڤد لیتچ) کاری دەرهێنانی فیلمەکەی لەئەستۆگرتووە کە پێشتریش دەرهێەری فیلمەکانی (Deadpool 2) و ( Fast & Furious ) بووەو چیرۆکی ئەم فیلمە نوێیەش باس لە پێنج بکوژ دەکات.

print

 181 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*