سەرەکی » ئابووری » ژووری بازرگانی 125 تۆن پەتاتە دەكڕێت

ژووری بازرگانی 125 تۆن پەتاتە دەكڕێت

بەمەبەستی زیاتر پشتیوانیكردنی بەرهەمە ناوخۆییەكانی جووتیاران و ساغكردنەوەیان، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی داوای كڕینەوەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان دەكات لەلایەن بازرگانانەوە وەك هاوكاریەك و پاڵپشتیەك بۆ جووتیاران.

لەوبارەیەوە سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاندوە، لەكۆبوونەوەیاندا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای كشتوكاڵی پارێزگای سلێمانی بڕیاریانداوە وەك پشتیوانییەك لەبەرهەمی ناوخۆی جووتیاران ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بڕی 125 تۆن بەرهەمی پەتاتە لە جووتیاران بكڕێتەوە.

راشیگەیاند، داوا لە تەواوی بازرگانان و سەرمایەداران و كەسانی خەمخۆری شاری سلێمانی دەكەن هەركەسە و لای خۆیەوە هەستێت بە كڕینەوەی جۆرێكی بەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆیی، ئەوەشی خستەروو كڕینەوەی ئەو بەرهەمانە دوو ئامانجی هەیە یەكەمیان پشتیوانیەكی گەورەی جووتیارانە، دووەم هاووڵاتیانی كەم دەرامەت سودی لێوەردەگرن و دابەش دەكرێتەوە بەسەر ئەو خێزانانەی توانای كڕینی ئەو بەروبومانەیان نییە.

print

 137 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*