سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئەمیتا پاچان و کوڕەکەی تووشی کۆرۆنا بوون

ئەمیتا پاچان و کوڕەکەی تووشی کۆرۆنا بوون

ئەمیتا پاچان ئەستێرەی دیاری سینەمای هندستان و جیهان، دوای دەرکەوتنی نیشانەکەنانی کۆرۆنا، پشکنینی بۆ کراو دەرکەوت تووشی کۆرۆنا بووە. ئەم هەواڵەش هەر زوو پێگەو تۆڕە کۆمەڵایەتی و دەزگاو کەناڵەکانی راگەیاندنی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد و بووە یەکەم هەواڵی راگەیاندنەکان.

لەمسۆنگەیەوە ئەمیتا پاچان لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تویتەر راستی هەواڵەکەی بڵاوکردەوەو رایگەیاند کە ئەنجامی پشکنینەکانی بۆ هاتۆتەوەو دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە. ئەوەشی راگەیاندووە کە دواتر پشکنین بۆ ئەندامانی خێزانەکەی و ئەو کەسانە کراوە کە بەرکەوتنیان لەگەلیدا هەبووە، دەرکەوتووە ئابیشێک باچانی کوڕیشم تووشی کۆرۆنا بووە، بۆیە داوام وایە هەرکەسێک لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هەر بەرکەوتنێکی لەگەڵمدا هەبووبێت با سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ ئەنجامدانی پشکنین.

print

 143 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*