سەرەکی » وەرزش » پیپ گواردیۆلا خراپترین ئامار تۆمار دەکات

پیپ گواردیۆلا خراپترین ئامار تۆمار دەکات

یانەی مان سیتی رۆژی 5/7/2020 لە یاریی هەفتەی ٣٣ –ی خولی ئینگلیزیدا 1-0 بە ساوسهامپیۆن دۆڕا، بەم دۆڕاندنە، پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی خراپترین ئامار و ریكۆردی لە مێژووی كاری راهێنەرایەتیی خۆیدا نووسییەوە بەوەی ئەم وەرزە خراپترین وەرزی کاری راهێنانی ئەم راهێنەرەیە.

گواردیۆلا سەرەتای راهێنانی لە یانەی بارسێلۆنا بووە لە وەرزی 2008-2009 –دا، ئەو كات لە خولی ئیسپانیا 5 شكستی نوسیوەتەوەو نازناوەكەشی بردۆتەوە.

لە دووەم وەرزیدا لەگەڵ بارسێلۆنا تەنها یەك دۆڕاندنی هەبوو، لە وەرزی سێیەمیشدا سێ یاری دووچاری شكست بووەو لە دوا وەرزیشدا كە نەیتوانی نازناوەكە بباتەوە 3 شكستی نووسیەوە.

دوای ساڵێك چاوەڕوانی، وەرزی 2013-2014 پەیوەندی بە بایرن مونشنەوە كرد و توانی ئەو وەرزە نازناوی بۆندس لیگا بباتەوەو بەدرێژایی ئەو وەرزەش دوو شكستی تۆمار کرد.

لەدووەم وەرزیشدا هەرچەندە نازناوەكەی بردەوە بەڵام بۆ یەكەم جار 5 دۆڕاندنی هەبوو، لەدوا وەرزیشیدا 2 یاری دۆڕاند و نازناوەكەشی بردەوە.

پیپ لە وەرزی 2016-2017 رووی كردە پریمەرلیگ و لە یەكەم وەرزیدا خراپترین ریکۆردی لە كاروانی راهێنەرایەتی نووسییەوەو 6 یاری دۆڕا و بۆ یەكەم جاریش پلەی سێیەمی خولی بەدەستهێنا.

وەرزی 2017-2018 -ەش یەكەم نازناوی پریمەرلیگی بردەوەو تەنیا 2 یاریش دۆڕا، وەرزی رابردووش 4 یاری دووچاری شكست هات، بەڵام ئەم وەرزە خراپترین وەرزییەتی لە كاروانی راهێنەرایەتیکردنیدا و تا ئێستا 9 یاری لە پریمەرلیگدا دۆڕاندوە.

print

 123 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*