سەرەکی » وەرزش » سیم یەكەم نازناوی گراندسلامی بردەوە

سیم یەكەم نازناوی گراندسلامی بردەوە

دۆمینیك سیمی نەمسایی نازناوی گراندسلامی ئەمریكای بردەوە كە ئەمە یەكەم سەركەوتنیەتی لە 4 پاڵەوانێتییە گەورەكەی ئەوروپا.

سیم لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكەدا رووبەڕووی ئەلیسكاندەر زڤیریڤی ئەڵمانی بۆوەو یارییەكەشی بە 3 كۆمەڵە بەرامبەر بە 2 كۆمەڵە لێ بردەوە لە یارییەكەدا كە نزیكەی 4 سەعات خایاند.

یاریزانە ئەڵمانیەكە لەسەرەتای یارییەكە بە ئاستی بەرز دەركەوت و توانی كۆمەڵەی یەكەم و دووەم 6-2 و 6-4 بباتەوە.

بەڵام لە كۆمەڵەی سێیەمەوە سیم بە بەهێزی گەڕایەوەو سەرەتا ئەو كۆمەڵەیەی 6-4 بردەوەو دواتریش كۆمەڵەی چوارەمی 6-3 بردەوەو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.

وەكو چاوەڕوانیش دەكرا كۆمەڵەی پێنجەم و یەكلایی كەرەوە ركابەری بەهێزی بەخۆوە بینی كە هەردوو یاریزان بە 6 گێم یەكسان بوون، لە تای برێكیشدا ركابەرییەكە بەهێزتر بوو تا لە كۆتایی سیم 8 بە 6 سەركەوتنی نووسییەوە.

سیم پێش ئەم یارییە 3 یاری كۆتایی گراندسلام دووچاری شكست ببوو كە پێكهاتون لە گراندسلامی ئوسترالیای ئەمساڵ و 2 یاری كۆتایی رۆلان گارۆس و 2 جاریش گەیشتبووە قۆناغی پێش كۆتایی گراندسلامی رۆلان گارۆس، دواجاریش توانی لە ئەمریكا یەكەم سەركەوتن لە گراندسلام بنووسێتەوە.

print

 79 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*