سەرەکی » وتار » عه‌بدوڵڵا عه‌باس » نامەیەک لە زەویەوە بۆ زەوی

نامەیەک لە زەویەوە بۆ زەوی

پەتای کۆرۆنا کاریگەریی سلبیی لەسەر ھەموو وردەکاری ژیانی ئینسان کردوە، لەلایەنی داھێنان لە مەیدانی ئەدەبی و رۆشنبیریی و سەرئەنجام لەسەر لایەنی ھەستی دەروونی و رۆحیەوە کاریگەریی سەری ھەڵداوە و ھەڵسوڕاوان لەم مەیدانەدا بەرەو رووی پرسیاری : شێوەی داھێنان دوای ( کۆرۆنا ) لە مەیدانی ئەدەب و ھونەردا چۆن دەبێ؟ بۆتە پرسیارو جێ سەرنج ، بەتایبەتی کاریگەری پەتاکە بەسەر ھەموو دیاردە و ھەتا پێداویستیەکانی سەرجەمی ژیانی ئینسانیدا دیارە ؟ چاوەرێی ئەوە دەکرێت داھێنان بە نووسین پێبنێتە ئاسۆیەکی نوێ وە بە شێوەیەکی نمونەیی داھێنان کارگەری لەسەر عەقڵ و ویژدان و ھەوڵسوکەوتی رۆحی ئینسانیەوە ھەبێ ، ھەندێ وای بۆ ئەچن کە ئەم کارەساتە خەیاڵی ئەدەبی ئەروژێنێ ھەروەک کارەساتە کاریگەرەکانی دی ژیان و میژووی ئینسانی لە وەرچەرخانەکانی شەڕو ئاشتی و ھەتا ئارامدا رەنگی داوەتەوە .

بەم لایەنەدا، واتە قسەو باس دەربارەی کاریگەریی شەپۆلی پەتای کۆرۆنا لەسەر لایەنی داھێنانی ئەدەبی و سەر ئەنجام لەسەر ھەست و فیکری ئینسانی لە فەرەنسا کە سەر ھەڵدانی ، خەڵکی ناچارکرد لەسنووری ماڵو بەکۆمەڵ وەخت بردنی خێزانیی بەسەر خۆیدا فەرزبکات، ھەردوو کەناڵی تەلەفزیونی ( TVI ) و ( LCI ) و بەھاوکاری کومپانیای بلونوف و دەزگای شیکاریی سیاسی لەپاریس ھاتنە دەستێکی مەدەنیان راگەیاند، کە بریتی بوو لە بانگەوازێ ئاڕاستەی خەڵکیان کردوە بیربکەنەوە لەوەی دنیا دوای کێشەی پەتای کۆرۆنا چۆن ئەبێ ؟ لەبەدەنگەوەھاتنی ئەم بانگەوازەدا، ژمارەیەکی بەرچاوی فەرەنسییەکان بەنووسین رەسمی ئەو ژیانەیانکرد دوای پەتای کۆرۆنا خەوی پێوە دەبینن ..!

ئەم ھاتنە دەستەی ئەو دامەزراوە راگەیاندنانە کە ناوی ( ژیانی نوێمان )ی لێنرا، زیاتر لە 62ھەزار بەرھەمی بە بەشداری 5700کەس گەیشتە بەردەست، زووربەی ھەرە زۆریان بۆچوونی خۆیان دەربڕیوە بۆ پاراستنی ژینگە و گۆڕینی شێوەی خەرجی و سەرفکردن بەرەو ھێنانەکایەی نموونەیەکی دی ئابووریی درێژخایەن، بەجۆرێ لەرادەی بەرپرسیاری خواستی خەڵکدا بێ .
لە چوارچێوەی ئەم ھاتنەدەستە و بەدەنگەوەھاتنیدا ھەندێ لە بەشدارەکان باڵندەی خەیاڵی داھێنانی خۆیان گەیاندە باڵەفڕینی داھێنانی دەقی ئەدەبی بۆ نووسین چیرۆکی خەوبینین بە دنیایەکی نمونەییەوە کە دوای پەتای کۆرۆنا ئاواتیانە .

لەناو ئەو چیرۆکانەدا ، نووسینەکەی ھاووڵاتیەک کە ناوی ( بەرنارد )ە و ئیمزایکردوە بە جوانترین چیرۆک دانرا، کە بەدەم خەیاڵەوە چۆتە ساڵی ٢٠٤٠ و بەزمانی پاۆچەیەک زەوی یەوە، بەر لە ٢٠ ساڵ نامەیەک بۆ خۆی ئەنووسێ …

*نامەی ( پارچەیەک زەوی ) ..!!
( ئەم چیرۆکە ، کە نامەی پارچەیەک زەوی یە بۆخۆیی نووسیوە ، لەپاشە رۆژەوە ئاراستەی رابوردووی کردوە و لە زووربەی رۆژنامە فەرەنسیەکاندا بڵاوکرایەوە ئاوا دەستپدەکات :

*راگەیاندنێ بۆ خۆم کاتێ لەساڵ 2020 دا بووم ..! :
پێخۆشحاڵم تاقەتی ئەوەم ھەیە وەزعی خۆمت بۆباس بکەم ، ئەوا مانگی تشرینی یەکەمە و کەچی کەش و ھەوا لە وەرزی بەھار دەچێ ، درەختەکان گۆیژی گەیو بە لقەکانیا شۆڕبوونەتەوە، گەلای زەرد بەدرەختەکانەوە نابینرێ …!! وەرزێکی پڕ خۆشیمان بەسەربرد ‘ باڵندەکان دارستانەکانیان پڕکردبوو لە جریوە و ئاژەڵەکان بی ترس بە دەشتەکاندا بە گیایی تەڕ خۆیان تێر دەکرد و راستەوخۆ ھەستم بەو شیعرە جوانانە ئەکرد لاوان بۆ پیا ھەڵدانی من ئەیانووسی ..! ھەرچەند ھەندێجاریش ھەستم ئەکرد زرمەی پێیان ئازارم ئەداو ئامێرەکانی دروێنە سەغڵەتیان ئەکردم … سەرەڕای ئەوەی تەلارە قورسەکان بەھیلاکیان بردووم، بەڵام ئەم دیاردانە بۆ منی زەوی ئەو ئازارەیان کە شاردنەوەی بۆمبای مین لەکاتی شەڕو شۆڕا ئەیانخستە قوڵایی جەرگم ، ئەوانە بەزەیی لە رۆحیانا نەبوو تەختایی منیان تەنیا بۆ ھەڵگیرسانی شەڕ بەچاک ئەزانی …!!
بەڵام ئەوا ھاواری زەویش وەک کێشەو گرێ کوێرەکانی بیولۆژی و ئاڵۆزبوونی کەش و ھەوا و لافاو و تۆفان دایڕزان ، ئەوەتا ئەوانەی توانیان بگەڕێنەوە باوەشی سروشت و شێوازێکی نوێی بەکارھێنانی شتومەکیان داھێناوە و شارە جوانەکانیان چۆڵکردو پەنایان بردەوە لای من ..!

وەلێ ھەموویان نەیانتوانی ‘ لەبەر خووی چاوچنۆکی ‘ باوەشی ھەڵاوسانی ژانی سەردەم بەپەلە چۆڵکەن و پەنا بۆ من بەرن ، پشت و پەنای ھەژارانیان بەرداو بوونە مایەی چەسپاندنی زیاتری فەرق و جیاوازی بەینی بەنی ئادەم و پشت بەستنیان بەسوودی تاک زیاتر کرد… بەڵام ورە بەرمەدەو بێ ھیوا مەبە …رۆژانێکی جوانت بەسەربرد ..! بەمزوانە جارێکی دی کەش و ھەواکە تێک دەچێتەوە ،ھەرچەندە ھیوا بە توانای ئینسان، بۆ ھاتنەدەست و نەجات بوون لە وێرانە نابڕێتەوە ، بۆیە بینت زووریان ئەوپەری رەنجیاندا بایەخی جددی بە جوانیت بدەن و سروشتی دایک لەسەر زەوی تاقە پەناگەو نیشتمانیان بوو، ھەر ئەوە تاقانە ھیوای نەجات بوونیان بوو ….!!

*وێستگەی دوایی :
مەحمود دەرویش : «دەنگی ئاو ئاوێنەی رەگ و ریشەی زەویە، دەنگی ئاو سەربەستی و نەشئەی ئینسانییە»

 410 جار بینراوە