سەرەکی » دۆسێ » ئاماژەكردن بە مەزهەب لە دامەزراوەی سەربازی مشتومڕی لێدەكەوێتەوە

هەندێك پێیانوایە سووكایەتییە بە دامەزراوەكە

ئاماژەكردن بە مەزهەب لە دامەزراوەی سەربازی مشتومڕی لێدەكەوێتەوە

دانانی بەشی مەزهەب لە فۆرمی وەرگرتن لە كۆلێژی سەربازی مشتومڕی گەورەی لێدەكەوێتەوە، سەرۆك وەزیرانیش فەرمان دەكات، ئاماژەكردن بە مەزهەب لە بەڵگەنامە فەرمییەكاندا نەمێنێت، بە تایبەت لە دامەزراوەی سەربازیی.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فەرمانی كرد بە لابردنی ئاماژەكردن بە مەزهەبی هاووڵاتیان لە بەڵگەنامە فەرمییەكان، بە تایبەتیش لە فۆرمی وەرگرتن لە كۆلێژە سەربازییەكان.

لەو بارەیەوە بەرپرسێك لە وەزارەتی بەرگری لە 9ی ئەیلولی 2020 بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”فەرمان دەرچوو بۆ هەڵگرتنی ئاماژەكردن بە مەزهەبی ئەوانەی داواكاریان پێشكەش كردووە، تا لە كۆلێژی سەربازی عیراقی وەربگیرێن”، پێشبینیشی كرد ڕێكارەكە هەموو فۆرمە فەرمییەكان لە دەوڵەتی عیراقیدا بگرێتەوە.

بڵاوكردنەوەی ئامارێكی وەزارەتی بەرگری بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی كۆلێژی سەربازی، مشتومڕێكی گەورەی لە ڕای گشتی عیراقیدا دروستكرد، بەڕەچاوكردنی تەرخانكردنی بەشێك لە ئامارەكە بۆ دیاریی كردنی مەزهەبی داواكارەكان.

بەرپرسان لە وەزارەتی بەرگری دەڵێت”ئەو ڕێكارەی ناڕەزایی لێكەوتەوە، بۆ چەندان ساڵە كاریی پێدەكرێت، تا هاوسەنگی پێكهاتەكانە زامن بكات لە وەزارەتی بەرگری”.

بەرپرسان لە وەزارەتی بەرگری دەڵێت”ئەو ڕێكارەی ناڕەزایی لێكەوتەوە، بۆ چەندان ساڵە كاریی پێدەكرێت، بۆ مەبەستی زامنكردنی هاوسەنگی پێكهاتەكانە لە وەزارەتی بەرگری”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، عودەی شەعلان ئەبولجۆن پەرلەمانتاری فراكسیۆنی بەدەر لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، دانانی بەشی مەزهەب لە فۆرمەكانی وەرگرتن لە كۆلێژی سەربازی، سوكایەتییە بە دامەزراوەی سەربازی، داواشی كرد لێكۆڵینەوە بكرێت وز وەزیری بەرگری و بەرپرسانی پەیوەست بەو بابەتە بانگهێشت بكرێن.

شەعلان لە میدیاكانی رایگەیاندبوو»ئایین و مەزهەب و عەشیرەت، عەقیدەن و پێویستە لەلایەن هەموانەوە لە هەموو شوێنێكی گۆی زەوی رێزییان لێبگرێت، بەشێكن لە پێكهاتەی كۆمەڵایەتیمان و شانازییان پێوە دەكەین و بەرگرییان لێدەكەین، بەڵام هەرگیز نابێت ببنە بەشێك لە بەشەكانی قوبڵكردن لە فۆرمەكانی دامەزراندن لە دامەزراوە حكومییەكان بە گشتی و لە دامەزراوەی سەربازی بە تایبەتی، بەو پێیەی ئەو هەنگاوە دەبێت دانپێدانی رەسمی بە جیابوونەوە و لەبەریەك هەڵوەشانی جەماوەر و پەیوەستبوونەكان بۆ عەقیدەی ئاینی دەبن بەر لە نیشتمان و دامەزراوەكە».

بە وتەی ئەبولجۆن»ئەوەی كۆلێژی سەربازی كردوویەتی كە بەشی مەزهەبی لە فۆرمەكاندا داناوە، یەكەم سوكایەتییە بە دامەزراوەی سەربازی و چونكە سوپای عیراق تا ئێستا و هەمیشە شورای نیشتمان و بەر گریكار بووە لە گەلی عیراق بە هەموو رەنگەكانی بەبێ‌ جیاوازیی، هەر لە باكوورەوە بگرە تا دەگاتە باشوور، ناسنامە و بەرگری رەسمی ئەوانە كە هەموان شانازیی پێوە دەكەین»، بەپێویستیشی زانی «ئەوەی روویدا هەروا بەئاسانی تێنەپەڕێت، چونكە داهێنانێكی خراپە ئەوەی كردوویەتی باشەی بۆ عیراق و چاكسازیی ناوێت و هەوڵ دەدات شیرازەی كۆمەڵگە هەڵوەشێنێت و ناوە نایەفەرگرییەكان لە دامەزراوەی سەربازیدا زەق بكاتەوە».

هەر لەو بارەیەوە، محەمەد كەربولی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی حەل لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، هەڵگرتنی بڕگەی ئینتیمای مەزهەبی لە لیستی كۆلێژی سەربازی، هیچ لە راستی مامەڵەكردنی نادادپەروەرانە ناگۆڕێت.

كەربولی لە توێتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نوسیبوی»هەڵگرتنی بڕگەی ئینتیمای مەزهەبی لە لیستەكانی كۆلێژی سەربازی، هیچ شتێك لە راستی مامەڵەكردنی نادادپەروەرانە ناگۆڕێت، لەو دۆسێیەدا پێویستە كێبڕكێ‌ بۆ هەموو خوێندكاران بڕەخسێت، بەدوور لە وابەستە لاوەكییەكانیان».

 179 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*