سەرەکی » ئابووری » ״به‌ بڕی 100 هه‌زار دینار هاوكاری كه‌مده‌رامه‌تان ده‌كر‌ێت״

״به‌ بڕی 100 هه‌زار دینار هاوكاری كه‌مده‌رامه‌تان ده‌كر‌ێت״

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایده‌گه‌یه‌نێت: هەموو ئامادەكارییەكمان تەواوكردووە لەبارەی دابەشكردنی بڕی 100 هەزار دینار وەك هاوكاری بەسەر خێزانە كەمدەرامەتەكانی هەرێم‌و ده‌شڵێت: »140 هەزار خێزانیش لێی سوودمەند دەبێت».

كوێستان محەمەد، بە (SNN)ی راگەیاندوە، دوای ئەوەی بەهۆی كەرەنتینەو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرێك لەخێزانەكان كارەكانیان لەدەستداو زەرەرمەندبوون، وەك هاوكارییەكی سەرەتایی بڕیارماندا كە هەر خێزانێك بەبڕێك پارە كە 100 هەزار دینارە هاوكاری خێزانە كەمدەرامەتەكان بكات، بۆ ئەو مەبەستەش لەشار و شارۆچكەكان لەڕێگەی دامەزراوە حكومییەكانەوە ناوی ئەو كەسانە تۆماركراوە كە كەمدەرامەتن‌و شایستەن بەهاوكاریكردن، دواتر ناوەكان ئاڕاستەی ئێمە كراون.

وتیشی: «ئێستا هەموو ئامادەكارییەك بۆ خەرجكردنی بڕی ئەو 100 هەزار دینارە بەكۆتا گەیشتووەو لەچەند رۆژی داهاتوودا لەشارو شارۆچكەكان دەستدەكەین بە دابەشكردنی».

ئاشكراشیكردوە، بەكۆی گشتی 140 هەزار خێزان سوودمەند دەبن، كۆی گشتی پارەی تەرخانكراویش بریتییە لە 114 ملیار دینار.

print

 73 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*