سەرەکی » زانست » گرنگترین ڤیتامینەكان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەكانی پاییز

گرنگترین ڤیتامینەكان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەكانی پاییز

زاناكانی بواری خۆراك و تەندروستیی ئەو ماددە خۆراكییانە ئاشكرا دەكەن كە پێویستن بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لە پایزدا.

لەبەر ئەوەی هەندێك نەخۆشیی هەن كە بە هۆی گۆرینی وەرزەكانەوە سەر هەڵدەدەن و لەوانەش هەندێك جۆری ئەنفلۆنزا و پەتای وەرزیی كە بە زۆریی لە وەرزی پایزدا سەرهەڵدەدەن و زۆر جار تا كۆتایی وەرزی زستان بەردەوام دەبن، زانا‌و پزیشكانی بواری خۆراكی تەندروست ڕینمایی دەدەن و ئەو خۆراكانە دەناسێنن كە پڕن لەو ڤیتامینانەی بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی پێویستن و دەتوانن لەش لەبەر دەم نەخۆشییەكاندا پارێزراوتر بكەن.

ئەو پسپۆڕانە بە باشی دەزانن مرۆڤ بەر لە هاتنی وەرزی پایز زیاتر ئەو خۆراكانە بخۆن كە ماددەی (بیتا كارۆتین)یان تێدایە كە لەو ڕەگەزە گرنگانەیە بۆ پاراستنی لەش لە پەتا و نەخۆشییە وەرزییەكان، ئەم ماددەیەش بە زۆریی لە سەوزە و میوە ڕەنگزەرد و پرتەقاڵییەكاندا هەیە وەك گێزەر و قۆخ و قەیسی و كولەكەی شیرین و كاڵەك، ئەم ماددەی(بیتا كارۆتینە) دەگۆردرێت بۆ ڤیتامین(A) ئەم ڤیتامینەش پارێزگاریی لە پۆشەری لینجی بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسە دەكات و ناهێڵێت هیچ ڤایرۆس و بەكتریایەك هێرش بكاتەسەر كۆئەندامی هەناسە، پسپۆڕان هۆشداریش دەدەن كە ڤیتامین (A)پوختە ڕەنگە ژەهراوی بێت و پێویستە خۆی بە تەنها بەكار نەهێنرێت.

هەروەها یەكێكی تر لەو ڤیتامینانەی كە زۆر گرنگن ڤیتامین (C)یە و پێویستە لە وەرزی پاییزدا زۆر بخورێت، چونكە بەهۆی ئەو ڤیتامینەوە بەرگریی خانەكانی لەش بەهێزتر دەبێت و فاكتەرێكی ئۆكسیدە كردنی بەهێزە و پارێزگاریی لە خانەكانی لەش دەكات و ناهێڵێت لەناوبچن.

سەرچاوە:Ghdi news

print

 177 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*