سەرەکی » ئابووری » حکومەتی عیراق بودجەی 2020ی لە نوێنەران کشاندەوە

حکومەتی عیراق بودجەی 2020ی لە نوێنەران کشاندەوە

بەمەبەستی گۆڕانکاری و هەمواری هەندێک خاڵ، حکومەتی عیراق پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی لە نوێنەرانەوە کشاندەوە، ئەویش دوای یەک رۆژ لە ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، بۆ هەموارکردن و گۆڕانکاریی کردن لە هەندێک بڕگەو ماددە لە پڕۆژەیاساکەدا، حکومەت بودجەی 2020ی کشاندۆتەوە.

وتیشی: «بڕیار بوو پڕۆژەیاساکە بکەینە تەوەرێکی دانیشتنەکانی رۆژی پێنجشەممە بۆ گفتوگۆ، بەڵام دواجار حکومەت داوایکردەوەو ئێمەش بۆمان ناردنەوە».

رۆژی 22ی ئەم مانگە، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە پڕۆژە بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2020 پەسەندكراو رەوانەی نوێنەران كرا، لەوێشەوە رەوانەی لیژنەی دارایی كراوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت.

سەرەتا لە لیژنەی دارایی خویندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت‌و دواتر رەزامەندی دەردەبڕدرێت بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی نوێنەرانەوە.

 193 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*