سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ » وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عیراق،لەسەر چەند خاڵێك رێكەوتن

وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عیراق،لەسەر چەند خاڵێك رێكەوتن

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، رایدەگەیەنێت: وەفدێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدایەو لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عیراق لەسەر چەند خاڵێك گەیشتوونەتە رێكەوتن.

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئەو وەفدەی وەزارەتی پێشمەرگە، كە پێكهاتووە لە لیژنەی باڵای هەماهەنگیی سەربازی و ئەمنی، دوێنێ لەگەڵ لیژنەی هەماهەنگی سەربازی و ئەمنی وەزارەتی بەرگریی عیراق (فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكان) كۆبۆوەو گفتوگۆیان كرد لەسەر دامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگی لەنێوان ئەفسەرانی هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراق، دامەزراندنی هێڵی هاوبەشی بەرگریی ‌و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی تیرۆریستان لەسنووری پارێزگاكانی كەركوك، دیالەو نەینەوا.

لەبارەی سەردانەكەشەوە، وەزارەتی پێشمەرگە، لەبەیاننامەیەكدا، ئاماژەی بەوەكردووە لەكۆبوونەوەكەدا پرس و بابەتە هاوبەشەكان لەڕووی ئەمنی بەدرێژایی هێڵی ئەمنیی نێوان هێزەكانی فیدراڵ و هێزەكانی پێشمەرگە تاوتوێكران، تیشك خرایەسەر گرتنەبەری رێوشوێنە سەربازی و ئەمنییە هاوبەشەكان بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییەكان و بەرگرتن لە جموجۆڵی رێكخراوە تیرۆریستییەكان.

لەبەشێكی بەیاننامەكەدا، هاتووە: لەكۆبوونەوەكەی دوێنێدا رێكەوتن لەسەر چەند خاڵێك كراوە، «كردنەوەی ناوەندی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەشی سەرەكی لەبەغداو هەولێر.

دامەزراندنی لیژنەی ئەمنی و سەربازیی مەیدانی هاوبەش بۆ هەڵسەنگاندنی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان بەپێی یەكەكانی ئۆپەراسیۆن و میحوەرەكان و داڕشتنی نەخشەڕێگای چۆنێتی مامەڵەكردن. دەستكردن بەكاری ئەمنی و سەربازیی لە یەكەی دیالە بەشێوەیەكی هاوبەش بۆ دامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش و رێكەوتن لەسەر میكانیزمی كاركردنی بازگەو هێڵی پشكنینی هاوبەش و خاڵەكانی پەیوەندیكردنی هاوبەش و پلاندانان بۆ جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمنی و سەربازیی لە دژی تیرۆر».

 126 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*