سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » هەواڵنامەی ئەڵمانیا

هەواڵنامەی ئەڵمانیا

هاوکاری حکومەت بۆ کڕینی خانوو بەردەوام دەبێت
ئێستا حکومەتی ئەڵمانیا هاوکاری هاوڵاتیان دەکات بۆ کڕینی خانوو یان زەوی نیشتەجێبون بۆ هەر خێزانێک و هەر منداڵەی 12 هەزار یۆرۆدەدات پێی دەڵین Baukondergeld ،تا ئێستا 26500 هەزار خێزان لێی سودمەندبون، دەبوو تا کۆتایی ئازاری ساڵی داهاتوو بێت، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە تا کۆتایی 2021 درێژکرایەوە.

یاسایەکی نوێ بۆ سپیکردنەوەی پارە دەردەچێت
حکومەتی ئەڵمانیا پڕۆژەیەکی پێشکەش بەپەرلەمان کردوە، تیایدا پارەی ڕەش هاوشێوەی بازرگانیکردنی بە مادەی هۆشبەر و مرۆڤ وەک تاوانبار لەقەڵەم دەدات وسزای توند دەسەپێنێت. ئەوانەش دەگرێتەوە کە کاردەکەن وخۆیان لەباج دەزنەوە یان یان تەنها بەشێکی داهاتیان نیشان دەدەن.

بەهاری داهاتوو دەرزی کۆرۆنا بەردەست دەبێت
یەنس شوبان وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا ڕایگەیاند پێشبینی دەکات، کەتا چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو دەرزی کۆرۆنا بەردەست ببێ و یەکەم جار لە پیرونەخۆش و کارمەندانی تەندروستی دەدرێت ئینجا بەخۆڕایی لەهاوڵاتیانی تر دەدرێت.

پەیکەرێک کێشەی لە نێوان سێ پایتەخت دروستکردووە
دوو هەفتە لەمەوبەر بۆ ڕێزلینان لە ژنانی کۆری کە لە سەردەمی شەڕی جیهانی دووەمدا ببونەقوربانی، لە بەرلینی پایتەخت پەردە لەسەر پەیکەرێک لابرا کە ڕەمزی شکۆیی و بەرخۆدانی ئەوژنانەبوو. ئێستا ژاپۆن ناڕەزایی دەربڕیوە لەسەر ئەمە و کۆریەکانیش بەرگری لێدەکەن. دواتر حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا بڕووخێندرێت، بەڵام لەسەر سکاڵای چالاکوانان دادگای بەرلین بڕیاری دواخستنی ئەو کێشەیەی دا. شایانی باسە لەو شەڕەدا ژاپۆن نیمچەدوورگەی کۆریای داگیرکردبوو، نزیکەی 200 هەزار ژنی کۆری و تایلاندو ڤیتنامی وچینی و مەنگۆلی لەوی کۆکردبۆوە و بەزۆر کاری سێکسیان پێدەکردن.

داعشێکی گەنج دەستگیرکرا
لەشاری کۆڵن داواکاری گشتی فەرمانی دەستگیرکردنی لاوێکی 18 ساڵەی دەرکرد بەتۆمەتی کۆکردنەوە و تەنزیمکردنی خەڵکی بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش. ئەو کوڕە ماوەیەکی زۆر لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان خەریکی چات کردن بوە و تیایدا هەوڵی پەیداکردنی هەوادارانی داعشی داوە لەناو ئەڵمانیا.

سوپا بەشداری هەڵمەتی روبەروبونەوەی کۆرۆنا دەکات
وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، 15 هەزار سەربازی ئامادەکردوەبۆ هاوکاریکردنی دەسەلاتی مەدەنی لەهەڵمەتی رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بەتایبەتیش ئێستا کە ژمارەی تووشبووان ڕۆژانە 7000 کەسی تێپەڕاندوە.

چارەسەریەکەی ناڤالنی پێنج دەفتەری تێچوو
خەستەخانەی شاریتەی بەرلین حیسابی چارەسەری وبەخۆهێنانەوەی ‹ ئەلێکسەندەر ناڤالنی» سەرکردەی موعارەزەی روسی پێشکەش بە حکومەت کرد کە 49900 یۆرۆی تێچوەلەبری ئاسایی کردنەوەی تەندروستی ئەو کەسایەتیەی کەمانگی ڕابردوو بەژەهرخواردکراویی لە ڕوسیاوە گەیەنرایەئەڵمانیا.

مەسعود پشتیوانی خۆی بۆ ئازەیەکان راگەیاند
«مەسعود ئوزیل» وەرزشوانی پێشوی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاکەگوایە کوردی باکورە پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتی ئازەربایجان ڕاگەیاند لەشەڕیان لەدژی ئەرمینیاو لەپۆستێکدا نوسیویەتی» ناخۆشی وخۆشی ئازریەکان هی ئێمەشەو ئێمە یەک نەتەوەو دوو دەوڵەتین» نوسیویەتیشی «هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ بەشێکەلەخاکی ئازەربایجان» ئەو پۆستەسیاسیەی هاوشێوەی هەڵوێستی حکومەتی تورکیا مقۆمقۆی دروستکردوەولەمیدیا ڕەخنەباران کراوە.

هاوڕێیەتی سەگ و بەخێوکردنی زیادیکردووە
بەهۆی تەنیایی وگەڕن بەدوای وەفاو سێبوری و گفتوگۆلەگەڵ بەرامبەر، لەناو ئەڵمانیا هاوڕێیەتی سەگ و بەخێوکردنی زۆرتر بوە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت باجی بەخێوکردنەکەشی زۆرلە ساڵان زیاتر بێت. ساڵی پار داهاتەکەی 370 ملیۆن یۆرۆ بووە و باجی حکومی ساڵانە بۆ هەر سەگێک لەسنوری 100-40 یۆرۆیە.

 130 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*