سەرەکی » هەواڵ » ئەمریكا سودان لە لیستی تیرۆر دەردەكات

ئەمریكا سودان لە لیستی تیرۆر دەردەكات

دوای بەڵێنێكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە سڕینەوەی سودان لە لیستی تیرۆردا بەو مەرجەی ئەو وڵاتە قەرەبووی خێزانی ئەو قوربانییانە بكاتەوە، كە ساڵی 1998 لە ئەفریقیا كوژران، كە بڕەكەی 335 ملیۆن دۆلارە. تەلەفزیۆنی رەسمیی سودان لە زاری سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیەوە رایگەیاند: خەرتوم بڕی قەرەبووەكەی داوە ‌و گەلی سودان چاوەڕێی بەڵێنەكەی واشنتۆنە.

هەروەها عەبدوڵڵا حەمدۆك سەرۆك وەزیرانی سودان جەختیكردەوە، كە ئەوان گەلێكی ئاشتیخوازن ‌و میللەتەكەیان پشتیوانیی لە تیرۆر ناكات. روونیشیكردەوە: بوونی وڵاتەكەی لە لیستی تیرۆردا زیانی زۆری پێگەیاندوون، هیوادارم بە شێوەیەكی رەسمیی كۆنگرێسی ئەمریكا لەو هەنگاوەی ئێمە ئاگادار بكرێتەوە.

لای خۆشیەوە، عەبدولفەتاح بورهان سەرۆكی ئەنجومەنی سەرۆكایەتیی راگوزەری سودان رایگەیاند: سڕینەوەی سودان لە لیستی تیرۆردا هەنگاوێكی بنیاتنەرانەیە ‌و ستایشێكی زۆرە بۆ گۆڕانی مێژوویی ‌و قوربانییەكانی گەلی سودان.

 52 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*