سەرەکی » گەلەری » بە وێنە، وەرزی كۆكردنەوەی پەتاتە

بە وێنە، وەرزی كۆكردنەوەی پەتاتە

بەشێكی دەدرێتە كۆمپانیاكان تا بكرێتە چپسی پەتاتە

لە سنووری قەزای پێنجوێن، رێژەیەكی زۆر زەوی كشتوكاڵی كراوە بە بەرهەمی پەتاتە، بەتایبەتی ئەمساڵ لەلایەن چەند جووتیارێكەوە بۆ یەكەمجار دەست كراوە بە چاندن و بەرهەمهێنانی پەتاتەی سوور كە دەكرێت بە چپسی پەتاتە.

رۆژانە لە سەعات (3)ی بەیانییەوە ژمارەیەكی زۆر كرێكار روو دەكەنە ئەو زەوییانەی كە كراون بە پەتاتە، كرێكارەكان بەشێكیان كۆی دەكەنەوەو بەشەكەی تریان پەتاتەكە دەخەنە ناو گوێنیەوە، پاشان چەند كڕێكارێكیش باری دەكەن‌و دەیخەنە ئۆتۆمبێلەوە.

بەشێكی پەتاتەكە دەبرێتە بازاڕ و بەشەكەی تریشی دەدرێتە كۆمپانیاكان تا بكرێتە چپسی پەتاتە.

فۆتۆ: جەمال سەرگەتی

 122 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*