سەرەکی » وتار » پرەنسیپی پاداشت و سزا‎

پرەنسیپی پاداشت و سزا‎

بێستون زوبێر جاسه‌نه‌یی

دوای چواره‌مین كۆنگره‌، كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگران و دۆستانی یه‌كێتی هیوا و ئومێدی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌م نوێبوونه‌وه‌یه‌ هه‌ڵچنیووه‌.

پاداشت و سزا بۆخۆی یه‌كێكه‌ له‌ پره‌نسیپه‌ گرنگه‌كانی كاری حزبی و دیاریكردنی ئاستی به‌ره‌وپێشچوون له‌ ئۆرگانه‌ جیاجیاكانی هه‌ر حزبێكی سیاسیدا و گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و سیاسی، هۆكارێكی به‌هێزیشه‌ بۆ پێشكه‌وتنی هه‌ریه‌ك له‌و ئاستانه‌ی سه‌ره‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زۆر باشه‌ بۆ دیاریكردنی ئاستی پێشكه‌وتن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌موكوڕییه‌كانی له‌هه‌ر بوارێكدا كه‌ جێگه‌ی مه‌به‌ست بێت.

یه‌كێك له‌ خاسییه‌ته‌كانی ئه‌م پره‌نسیپه‌ش، بڕیاردانه‌ به‌ عه‌قڵ و لۆژیك و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ست و سۆز!

وه‌كو بڕیاری ئه‌و جووتیاره‌ وایه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت داره‌كانی باخه‌كه‌ی به‌رهه‌می باشی هه‌بێت، له‌ وه‌رزی بڕیندا ده‌ستده‌كات به‌ بڕینی ئه‌و په‌ل و پۆیانه‌ی بێ سوودن و زیان له‌ به‌هێزكردنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و هێشته‌وه‌ی ئه‌وپه‌لانه‌ش كه‌ هۆكارن بۆ زیادكردنی به‌رهه‌م، ئه‌مه‌ بۆ باخه‌وانێك هێنده‌ سوودبه‌خش بێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ بۆ حزبێكی سیاسی وه‌كو ی.ن.ك كه‌ ئامانجی دوور و درێژ و ئه‌ركی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و كورد و كوردستانی له‌سه‌ر شان بێت و خاوه‌نی رووبارێك خوێن و رابردوویه‌كی پڕله‌ شانازیی بێت، زۆر زۆر زیاتر پێویستی به‌و پره‌نسیپی بژاركردنه‌یه‌.

دیاره‌ ی.ن.ك دوای چواره‌مین كۆنگره‌ هێدی هێدی بڕیاری دروست و زۆر باشی داوه‌ بۆ دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی حزب و حكومه‌ت. له‌و رووه‌شه‌وه‌ هه‌ڤاڵ لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌میانی وتارێكیدا له‌ 21ی ته‌ممووزی 2020 له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كادرانی مه‌ڵبه‌ندی سێی رێكخستنی هه‌ولێر و ئۆرگانه‌ جیاجیاكانی ئه‌و شاره‌دا مژده‌ی ئه‌وه‌ی دا كه‌ له‌مه‌ودوا كاربه‌ پره‌نسیپی پاداشت و سزا ده‌كه‌ین.
پاداشت بۆ ئه‌وانه‌ی كاری باش ده‌كه‌ن و سزاش بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ كاری خراپ و دوور له‌ پره‌نسیپه‌ حزبییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئومێد و گڕوتینێكی نوێی دروست كرد لای كادرو ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی ی.ن.ك.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هه‌ڤاڵ بافڵ تاڵه‌بانی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كادرانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانیدا له‌ رۆژی 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 جارێكی تر دڵنیایی دایه‌وه‌ كه‌ له‌پێناوی باشتركردنی كاری حزبی، كار له‌سه‌ر سیاسه‌تی پاداشت و سزا ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ ی.ن.ك و رابه‌ری كۆچكردوومان سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ زۆر كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ چۆنایه‌تی كادری به‌لاوه‌ گرنگ بووه‌ نه‌ك چه‌ندایه‌تی)، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی باشتركردنی كاری حزبی له‌ ئۆرگانه‌كاندا و سوود گه‌یاندن و باشتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.

 281 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*